"پێشمه‌رگە بۆ جیهان وانەیەکی نوێیە"
(مه‌سعوود ساڵح) شاڕه‌زا له بواری سەربازی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەیکەن له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعشدا، هیچ هێزێكی تری ئەم دنیایە پێ نەکراوە ئا وا خۆڕاگر بێت به‌رامبه‌ر هێزێکی پڕچەک و خوێنمژی وەک داعش."
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری سه‌ربازی گوتیشی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ئاگر و بە خوێنی خۆیان تەنگیان بە تیرۆریستانی داعش هەڵچنیوە؛ ئه‌وەیە هه‌موو جیهان شانازی به پێشمه‌رگەوە دەكات؛ بێجگە لەوەیش ئه‌و هه‌موو چین و توێژه‌ی كه له هێزی پێشمه‌رگەدا هه‌ن وه‌كو كوردی مسڵمان و كوردی ئێزدی و دیان و كاكه‌یی و شه‌به‌ك و توركمان، هەرهەموویان لە سای پێشمەرگەدا شەڕی ئازادی دەکەن؛ خۆی هه‌ر هێزێك له جیهان دروست كرابێت هێزی تاکنه‌ته‌وه بووه و، له‌ژێر ئاڵای خۆیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هێزی جۆراوجۆری ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له هێزی پێشمه‌رگه‌دا هەیه و له ژێر ئاڵای كوردستان و ڕێنمایی له‌شكری هه‌رێم كار ده‌كه‌ن؛ چونكه پێشمه‌رگه به‌رگری له ته‌واوی جیهان ده‌كات و بووەته هێزێكی به‌ناوبانگی جیهانی و، توانیویه‌تی ناوی كوردستان بگه‌یێنێته ئەوپەڕی دنیا؛ ئەوە بۆ جیهانیش وانەیەکی نوێیە و ڕای جیهانی بۆ پاڵپشتی کوردستان و پێشمەرگە بە تەواوەتی گۆڕیوە."
(مه‌سعوود ساڵح) دەیشڵێت : "به‌مشێوه‌یه هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه‌یه ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بکات له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، هه‌روه‌ها (ناتۆ)ش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هێزه ببێته هێزێكی كاریگه‌ر و هاوپه‌یمان بێت له گه‌ڵیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی سه‌ربازی هه‌ر هێزێك یان له‌شكرێك كه دێته دروستكردن یان هێرشكردنه یاخود به‌رگریكردن؛ ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی عه‌قیده‌یه‌كی سه‌ربازی دروست بكات ئه‌ویش به‌رگریكردنه له مرۆڤایه‌تی له گشت جیهان، با كورد بێت و با عه‌ره‌ب، یان مسڵمان یاخود غەیرەدین، هه‌ر کەسێک ئازادیی لێ زەوت کرابێت، پێشمه‌رگه ئاماده‌یه به‌رگریی لێ بكات."
له ئاخریشەوە گوتی: "دیارە پێشمه‌رگە بەو چەکە کۆن و سادانەوە به‌رگری دەکات، جا له ڕووی زانستی و سه‌ربازییه‌وه هه‌ر هێزێك بتوانێت به چه‌كی ساده به‌رگری بكات، ئه‌وا هێزێكی نموونه‌یه و، هه‌موو جیهان شانازیی پێوه ده‌كات؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزی پێشمه‌رگه ڕۆژانه عه‌قیده‌ی مرۆڤایه‌تی و مافی مرۆڤ جێبه‌جێ ده‌كات و هیچ سه‌رپێچیه‌كی مافی مرۆڤی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه؛ خۆ چە‌ند هێزێکی دیکەیش لەو عێراقەدا شەڕی داعش دەکەن، بەڵام جارجار خۆیشیان وەکو داعش دەبنە دڕندە و خوێنمژ."
KDP
