له واشنتۆن یادی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام بۆ گه‌لی کوردستان ده‌کرێته‌وه
له سیمینار‌ی په‌یمانگاکه‌دا کە سبەی دووشەممە لە واشنتۆن ساز دەکرێت، وتاری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌خوێندرێته‌وه. هەروەها (به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان) نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌مریکا، (جه‌ی گارنه‌ر) حاکمی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام و باڵێۆز (ڕۆبه‌رت کیمت) و باڵیۆز (ئه‌ندرۆ ناتسۆس) و هەروها (خالید ساڵح) وته‌بێژی پێشتری حکوومه‌تی هه‌رێم له پانێڵه‌کانی ئەو سیمینارەدا به‌شداری ده‌که‌ن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، ٢٥ ساڵ لەمەوبەر، به ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ریتانیا و پشتیوانیی فه‌ره‌نسا و پەیمانی ناتۆ، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مریکا له ڕێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه ناوچه‌ی ئارامی بۆ خه‌ڵکی کوردستان دابین کرد، که به ملیۆنانی له ده‌ست دڕنده‌یی ڕژێمی سه‌دام دوای ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١، شاره‌کانیان به‌جێ هێشتبوو و ڕوویان له سنووره‌کانی تورکیا و ئێران و چیاکان کردبوو؛ به هۆی سه‌رما و، بە گوللەتۆپی تانکه‌کانی سوپای عێراقه‌وه به هه‌زارانیان گیانیان له‌ده‌ست دا.
KDP
