بۆچی له ئه‌ڵمانیا گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان؟ 15
رۆژانه ده‌مانبیست كه چه‌ند كه‌سێك خۆیان دیپۆرت كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رۆژانه خێزانێكی فارس رۆیشتنه‌وه بۆ ئێران و گه‌نجێكی خه‌ڵكی به‌غداش به هه‌مان شێوه، به‌ره‌به‌ره خه‌ڵك خۆی دیپۆرت ده‌كرده‌وه. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك به‌لێشاو له رێگای ده‌ریای ئیجه‌وه ده‌گه‌یشتنه وڵاته ئه‌وروپییه‌كان، نه‌خاسمه ئه‌ڵمانیا، چونكه ئه‌ڵمانیا خۆی رێخۆشكه‌ر بوو تا زۆرترین په‌نابه‌ر رووی تێ بكات.
كاتێك وای لێهات خه‌ڵك به كه‌متر له سێ هه‌زار دۆلار ده‌گه‌یشتنه ئه‌ڵمانیا، ئینجا له‌وێوه بۆ وڵاته‌كانی دیكه دابه‌ش ده‌بوون.
ئه‌ڵمانیا بووبوو به ناوه‌ندی دابه‌شكردنی په‌نابه‌ره‌كان، وای لێ هات ده‌گوترا ئه‌ڵمانیا بووبووه هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌وه‌نده به ئاسانی ده‌گه‌یشتی.
رۆژ دوای رۆژ ژیانی ئێمه له هه‌موو روویه‌كه‌وه ناخۆشتر ده‌بوو، خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا زیاتر له په‌نابه‌ر بێزار ده‌بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مه‌یلی نازییه‌تیان هه‌بوو دژی ئێمه بوون، هه‌ندێكیان دڵخۆش ده‌بوون كه یارمه‌تییان ده‌داین، هه‌ندێكیشیان نه به چاك نه به خراپ چاره‌ی ئێمه‌یان نه‌ده‌ویست، بگره له‌ناو پاس و ناو بازاڕه‌كان به چاوێكی زۆر كه‌میش سه‌یریان ده‌كردین، ئێمه كه‌سی نه‌ویستراو و میوانی ره‌زاگران بووین، ئه‌و هه‌سته زیاتر بێزاری ده‌كردم كه بۆچی له شوێنێكم كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به چاوی سواڵكه‌ر و نه‌زان سه‌یرم ده‌كه‌ن!
ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه كاری خاوێنكردنه‌وه‌یان ده‌كرد، زۆربه‌یان تورك بوون، دوای ئه‌وه‌ی كه رێژه‌مان زۆر بوو ئه‌و ژنه توركه‌ی به غه‌ساله جله‌كانی بۆ ده‌شوشتین وازی هێنا، دوای ئه‌وه دوو ژنی گه‌نجیان هێنا وابزانم ئه‌ڵمانی بوون، یه‌كێكیان جوان بوو، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه سه‌یریان ده‌كرد و بێزاریان كردبوو.
پیاوێكی توركی لێ بوو ئه‌ویش هه‌ر كاری خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌كرد، به‌گشتی ناو كه‌مپه‌كه و توالێتی پیاوانیش هه‌ر ئه‌و پاكی ده‌كرده‌وه. رۆژێكیان ئه‌و پیاوه توركه بانگی هاوڕێیه‌كی ئێمه‌ی كردبوو، باسی بێزاریی خۆی كردبوو له‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئێستا له‌ناو كه‌مپه‌كه‌ن، وێنه‌ی هه‌موو توالێته‌كانی گرتبوو، كه چۆن و چیان كردبوو، چۆن پیسیان كردبوو، گوتبووی ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی په‌نابه‌ره‌كانه چۆن به‌و جۆره له‌م وڵاته به‌ته‌مای ژیانن! هه‌ندێ له سیكوریتییه‌كانیش به‌رده‌وام بێزاریی خۆیان پیشان ده‌دا. كه گوێمان له‌و شتانه ده‌بوو زیاتر بێزار ده‌بووم و ده‌مگوت خوایه خۆم تووشی چی كرد! كه‌وتوومه ناو خه‌ڵكێك كه نازانن چۆن بچنه توالێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵك خۆی دیپۆرت ده‌كرده‌وه بۆ كوردستان یان بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، ده‌مگوت ئه‌وه شێتن؟ بۆ كوێ ده‌ڕۆنه‌وه؟ من به ژیانم ناڕۆمه‌وه، مادام خۆم بڕیارم داوه و ئه‌و رێگه‌یه‌م هه‌ڵبژاردووه، كه له كاتی جلوبه‌رگ دابه‌شكردنیش ده‌مبینی چی‌یان ده‌كرد، له‌ناخه‌وه خۆم ده‌خوارده‌وه.
رۆژێك پیاوێكی كوردی رۆژ هه‌ڵات گوتی من خه‌ڵكی مهابادم، له‌ناو كه‌مپه‌كه ده‌سووڕایه‌وه، كراسێك و شه‌رواڵێكی كورتی له‌به‌ردا بوو، دیار بوو ئیسلامیی رادیكاڵ بوو، بۆیه شه‌رواڵه‌كه‌ی كورت كردبووه‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو ئیسلامییه‌كانیش له ترسی داعش په‌نایان بۆ ئه‌و وڵاتانه بردبوو كه خۆیان پێیان ده‌ڵێن كافرن، زیاتریش عه‌ره‌به‌كان به‌رده‌وام ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر به كولتووری ئه‌ڵمانیا و هه‌ڵسوكه‌وتییان ده‌رده‌بڕی، رۆژێك به یه‌كێكیانم گوت كه وڵاتانی ئیسلامی باشترن بۆچی دێن بۆ ئه‌وروپا؟ ئێمه به‌هۆی ئێوه‌وه ئاواره ده‌بین، ئێوه به‌هۆی كێ؟ بۆچی له سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی نابن به په‌نابه‌ر، له‌سه‌ر ئه‌وه زۆر چاره‌ی كورده‌كانیان نه‌ده‌ویست.
وای لێهات رۆژانه‌ش جلوبه‌رگ ون ده‌بوون و كه‌س نه‌یده‌زانی كێ ده‌یبات و بۆ ون ده‌بێت! ئه‌و رۆژه‌ی جلوبه‌رگمان له غه‌ساله داده‌نا وامان لێ هاتبوو چاودێریمان ده‌كرد تا نه‌یبه‌ن. چه‌ند جارێك ده‌چووینه‌وه بۆ لای بزانین ته‌واو بووه. تۆڕێك دانرابوو بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌شووران ده‌خرانه ناوی و هه‌ر كه‌سه و هی خۆی ده‌برده‌وه. رۆژێكیان له بازاڕ بووم كه هاتمه‌وه باسیان ده‌كرد شه‌ڕ و هه‌رایه‌ك دروست بووه كه‌وچكی تێ نه‌چووه. ده‌یانگوت ئه‌و پیاوه كورده (مه‌به‌ستم رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌یه)، شه‌رواڵه‌كه‌ی لێ دزراوه و 120 یۆرۆیان پێ داوه رازی نه‌بووه و گوتوویه‌تی ئیللا شه‌رواڵكه‌ی خۆمم ده‌وێته‌وه.
رۆژێكی دیكه عه‌ره‌به سووری و عێراقییه‌كان چووبوونه مه‌له‌وانگه، یه‌ك له‌و گه‌نجانه ئه‌وه‌نده ناشرین بوو خۆی به هه‌موو دونیا نه‌ده‌دا، به‌رده‌وام هیدفۆنی له گوێ بوو، شه‌وانیش تا دره‌نگانی شه‌و ده‌تگوت بۆ كاری بارزرگانی هاتووه، به هاتوچۆ و ته‌له‌فۆن كردنه‌وه ئه‌وه‌نده مه‌شغوڵ بوو، ئینجا چووبوونه مه‌له‌وانگه و ده‌یانگوت ئه‌و كوڕه كه ئه‌و كچه ئه‌ڵمانییه جوانانه‌ی بینی ئاوا به جلی مه‌له‌كردنه‌وه ئاگای له خۆی نه‌ماوه و دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كی كه‌م وه‌ك ئاژه‌ڵ په‌لاماری دابوون.
ده‌یان گێڕایه‌وه، كاتێك ئه‌و كوڕه عه‌ره‌به په‌لاماری كچه‌كانی دابوو، له ترسان كردبوویان به هاواركردن و راكردن له‌ناو ئاوه‌كه، هاوڕێ عه‌ره‌به‌كانی ده‌یانگوت حه‌یای بردووین، ئه‌وكاته وایان ده‌گوت، به‌ڵام كه كچێكی جوانیان ده‌دی هه‌موویان یه‌ك بابه‌ت بوون. ئه‌و رۆژه له ترسی پۆلیس هه‌موویان به راكردن هاتبوونه‌وه كه‌مپه‌كه، ئیدی جارێكی دیكه نه‌چوونه‌وه مه‌له‌وانگه.
كارێكی دیكه‌ی سه‌یری عه‌ره‌به‌كان ئه‌وه‌بوو كه خۆیان ته‌ماشای هه‌موو ژنێكیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌ماشای ژنێكی عه‌ره‌بی كردبا شه‌ڕیان پێ ده‌فرۆشت، واته هه‌موو شتێكیان بۆ خۆیان به ره‌وا ده‌زانی، رێك فكری ئیسلامییه‌كانیش به‌م جۆره‌یه، هه‌موو شتێ بۆ خۆیان ره‌وا و بۆ خه‌ڵك حه‌رامه. ژیانكردن و مانه‌وه له كه‌مپێك له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره عه‌قڵییه‌تانه سه‌بری ئه‌یوبی ده‌ویست، كه من ته‌حه‌مولم نه‌كرد. بۆیه ئه‌و خه‌ونانه‌ی وه‌كو رزگاربوون له كێشه و شه‌ڕی داعش و خوێندن له وڵاتێكی دیكه، كه من ئه‌و مه‌ترسییه‌م بۆ دی، هێواش هێواش زه‌ڕبی سفر ده‌بوونه‌وه.
