خورماتوو.. پیلانێکی حەشدی شه‌عبى ئاشکرا دەبێت
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قه‌زاى دوزخوورماتوو ڕاگه‌یاند : "ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له نزیك مزگه‌تی وه‌هابی گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری شارى خوورماتوو، چه‌ند چه‌كدارێكى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى گرووپى به‌در به ئۆتۆمبیلێكی هاووڵاتیه‌كی توركمانی سوننه ده‌ڕفێنن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له‌به‌رده‌م بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێـتی، رفێنه‌ره‌كان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بن، دواتر هێزه‌كانی ئاسایش ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و رفێندراوهكهش ئازاد ده‌كه‌ن. ڕفێنراوه‌كه ناوی ( مازن ئه‌حمه‌د )ـه و دانشتووی گوندی ئینجگهیه، رفێنهرهكانیش ناویان ( أ. م. ش ) و ( ر. م .أ ) و (ح. ف .ح ) و( أ .ی ) و(ع . م. ع )."
گوتیشی :" رفێنراوه‌كان سیانیان پۆلیسن و دوانیشیان له هه‌واڵگرى له دوزخورماتوو ده‌وام ئه‌كه‌ن".
باس‌نیوز
