هه‌ڵسوڕاوێكى گۆڕان ده‌بێته پارتى
نامیق شێخ محه‌مه‌د، هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكراى ده‌كا وازى له گۆڕان هێناوه و په‌یوه‌ندى به پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه كردووه.
له پۆستى وازهێنانه‌كه‌ى نووسیویه‌تى "سه‌ركردایه‌تى گۆڕان راست نه‌بووه له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى و ئه‌وه‌ى ئێمه خه‌باتمان بۆ كرد و ده‌نگ ده‌نگ كۆمانكرده‌وه سه‌ركردایه‌تى گۆڕان به یه‌ك چركه دۆڕاندى و هه‌موو ئومێده‌كانمانى له گۆڕنا، له به‌رئه‌وه ئه‌و گۆڕانه‌ى كه پێشتر بۆ من شانازى بوو له ئێستادا گۆڕانبوون عه‌یبه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و بڕیارمداوه درێژه به‌كارى سیاسى خۆم بده‌م له ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان".
