ھەولێر.. ئەندازیارێکی کارەبا گیانی لەدەست دا

ھەولێر.. ئەندازیارێکی کارەبا گیانی لەدەست دا
ئەندازیارێکی کوردستانی ڕۆژھەڵات، لە بینایەکی بەرزەوە دەکەوێتە خوارەوە، بەھۆی ئەمەش گیانی لەدەست دا.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/6/2016، ئەندازیارێکی کارەبا بە ناوی (یوسف)، لە شارۆچکەی عەنکاوە، لە بینایەکی بەرزەوە، لە کاتی کارکردندا کەوتە خوارەوە، بەم ھۆیەوەش گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەست کەوتوون، ئەم ئەندازیارە خەڵکی شاری سنەیە و ماوەی سێ ساڵە لە ھەرێمی کوردستان کار دەکات، ئەمڕۆ بەھۆی کەوتنە خوارەوە لە بینایەک لە شارۆچکەی عەنکاوە گیانی لە دەست دا.

تەرمی ئەو گەنجە ئێستا لە نەخۆشخانەی ڕزگارییە و کەسوکاری گەیشتوونەتە سنووری ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا ئەمڕۆ تەرمەکەی دەگەڕێننەوە بۆ کوردستانی رۆژھەڵات.








باسنیوز
Top