مه‌سروور بارزانی: له وڵاتێكدا هاووڵاتیان له‌سه‌ر ناو و ناسنامه بكوژرێن، به یه‌كگرتوو مانه‌وه هیچ مانایه‌كی نییه
ئه‌مڕۆ ٥/٦/٢٠١٦ (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له (فره‌نسیس فیلۆن) سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی فه‌ڕه‌نسا و شاندێكی یاوه‌ری، كه له ژماره‌یه‌ك سێناتۆر و په‌رله‌مانتار و تیمێكی رۆژنامه‌وانی پێكهاتبوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش و چاره‌كردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی كرا.
له دیدارێكدا، كه(ئالن گۆپێرتێ) كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر ئاماده‌یبوو، فره‌نسیس فیلۆن باسی له سه‌ردانیكردنی شانده‌كه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگی كرد به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له بارودۆخی مه‌یدانی و رایگه‌یاند، فه‌ڕه‌نسا له پشتیوانی و هاوكاریكردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاشان مه‌سروور بارزانی باسی له بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی جه‌نگ و چۆنیه‌تی چاره‌كردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه كرد و رایگه‌یاند، كاتێك له وڵاتێكدا هاووڵاتیان له‌سه‌ر ناو و ناسنامه‌دا بكوژرێن، به یه‌كگرتوو مانه‌وه‌ی وڵات هیچ مانایه‌كی نییه. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه باسی له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان كرد بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا شاندی فه‌ڕه‌نسا، وێڕای ستایشكردنی هه‌رێمی كوردستان له حه‌وانه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و لێقه‌ماوانی رووداوه‌كان له ناوچه‌كانی عێراق، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه وه‌ك ئه‌وڕووپاییه‌كان له‌ڕووی مێژووییه به‌رامبه‌ر كورد و كوردستان هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ن و ئاواته‌خوازن له داهاتوویه‌كی نزیكدا قه‌ره‌بوویی ئه‌و چه‌وتییه مێژووییانه بكرێته‌وه.
KDP
