ماڵی خەندە: کچەکانمان بەردەوام خەمبارن

ماڵی خەندە: کچەکانمان بەردەوام خەمبارن
بەڕێوەبەری ماڵی خەندە بۆ چاودێریی کچان رایدەگەیەنێت، کە کچەکانیان بەردەوام خەمبارن، هەرچەند هەموو پێداویستییەکانیان دابین کراوە.

کەژاڵ جەمال حوسێن، بەڕێوەبەری ماڵی خەندە بۆچاودێری کچان لە شاری هەولێر، راگەیاند، ماڵەکە 15 منداڵی لە خۆگرتووە، کە تەمەنیان لە نێوان چوار بۆ 22 ساڵی دایە و دایک و باوکیان لە یەکتر جیابوونەتەوە یاخود لە بەندیخانەن، هەرچەندە بەپێی یاسا، دەبێ تا تەمەنی 18 ساڵی لەوێ بمێننەوە.

کەژاڵ جەمال حوسێن هەروەها رایگەیاند، کە ماڵی خەندە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی خێزانی/ هەولێر و لەلایەن خێرخوازان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێویستییەکانیان دابین دەکرێت و هەرچەندە لە رووی ماددییەوە هیچ کێشەیان نییە، ”بەڵام بەهۆی دوورکەوتنەوەیان لە دایک و باوکیانەوە، بەردەوام خەمبارن“.

بەڕێوەبەری ماڵی خەندە بۆ چاودێری کچان باسی کچێک دەکات لە ماڵەکە، کە تەمەنی گەیشتووەتە 22 ساڵی، کەچی لەبەر ئەوەی هیچ شوێنەکی نییە بۆی بڕوا، هەر لە ماڵەکەیە و ئێستاش خوێندکاری زانکۆی جیهانە لە هەولێر.












باسنیوز

Top