پەرلەمانتارێکی بەریتانی: سیاسەتی ئابووریی هەرێم، وڵاتانی دراوسێی کردووە بە دۆست
(گاری كنت) سەرۆکی هەموو پارتەكانی دۆستی كورد لە پەرلەمانی بەریتانیا، لە وتارێكیدا كە لە سایتی "كۆنسێرڤەتف هۆم"دا بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بە سەركەوتنەكانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەكات، كە توانیویەتی هانی وەبەرهێنەران لەوانە بەریتانییەكان بدات کە ملیارهها پاوەندیان هێناوەتە كوردستان و، توانیویانە ستانداری ژیانی خەڵك بگۆڕن بە سیاسەتی ئابوورییانەی خۆی وڵاتانی دوژمنی دراوسێی كردووە بە دۆست.
لە بەشێكی دیکەی وتارەکەدا ئاماژە بە قەیرانەكانی ئێستای هەرێمی کوردستان كراوە و لەو بارەیەوە، (گاری كنت) قەیرانەکانی گرێ داوە بە شەڕی داعش و زیادبوونی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بەهۆی هاتنی ئاوارەیەكی زۆری دەرەوە و ناوەوەی عێراق و، هەروەها بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، كە وایكردووە هەرێمی کوردستان تەنیا پشت بە داهاتی نەوتی فرۆشراوی خۆی ببەستێت.
لە كۆتایی وتارەكەیدا، (گاری كنت) سەرۆکی هەموو پارتەكانی دۆستی كورد لە پەرلەمانی بەریتانیا، دەڵێت "بەریتانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ساڵی ڕابردوو داوای عێراقی یەكگرتووبان كرد لەگەڵ ئەوەی دڵگرانن بە كارەسات و نائارامییەكانی عێراق، ئەم بڕیارە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و هەموو پارتە پەرلەمانییەکانی دۆستی كورد خرایە ژێر پرسیارەوە و، پێمان وایە بەریتانیا دیپلۆمات و لێكۆڵەری ئابووریی زیاتری پێویستە.
KDP
