ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م باره‌گایه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕوویدا
"ئامانج كه‌ساس جه‌باری " قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ روویداوه و ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بریتی بووه له بۆمبێكی چینراو و هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌ده‌یان خۆپێشانده‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری پارێزگای سلێمانی وئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین و جگه له سووتان و وێرانبوونی باره‌گاكان كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه، جگه له‌وه ناوه ناوه ته‌قه له باره‌گای حیزبه‌كان له شار‌و چارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
باس‌نیوز
