باس لە ڕێکخستنەوەی پێکهاتەی حکوومەت دەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (17\2\2016)، شاندێکی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانەکان، سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، شاندەکە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ "مەولود موراد محێدین"، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن (بە وەکالەت)، باس لە بڕیارەکانی چاکسازیی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و ڕێکخستنەوەی هەیکەلیەتی حکوومەت و وەزارەتەکان، خراونەتە بەر باس و گفتوگۆ.
بەپێی نووسراوێک کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، هەیکەلیەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وەکو وەزارەتێکی خزمەتگوزاریی، ڕۆشنایی خراوەتە سەر، بەوەی پێویستە زیاتر ڕێکخستنەوەی لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی تری بکرێت، هەر ئەمڕۆ بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەت و لێژنەکە ساز بکرێت.
ئەمە لە کاتێک دایە کە لە کۆبوونەوەی 21\12\2015ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیار دراوە، لیژنه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی پڕۆژه‌ی چاوخشاندنه‌وه و چاكسازی له هه‌یكه‌لیه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگا حكوومییه‌كان به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی کوردستان و به‌رجه‌سته‌كردنی ته‌رشیقكردنی دامه‌زراوه گشتییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، پێکهێندراوە.
باسنيووز
