سەرۆک بارزانی سەروەت و سامانی خۆی ئاشکراکرد

سەرۆک بارزانی سەروەت و سامانی خۆی ئاشکراکرد
دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکیدا وێنەیەکی بۆ رادیۆ و ئاژانسی پەیامنێر ھاتووە و تێدا رایدەگەیەنێ، مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فۆڕمی زانیاری لەبارەی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی خۆی پڕکردووتەوە تێدا بەپێی رێنمایەکانی ناو فۆڕمەکە، سەروەت و سامانی خۆی ئاشکراکردووە.





بەپێیی راگەیاندراوی دەستەی دەسپاکی ھەرێم" بەپێی نوسراوی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان (ژ.د.٢٨٥) لە بەرواری ٢٢/٥/٢٠١٤ بەڕێز (مەسعود بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەروەت و سامانی بۆ دەستەی گشتی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان ئاشکراکردووە".
Top