ئەگەر چەند سەرۆكێكی وەك مسعود بارزانی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووایە ئێستا بارودۆخی ناوچەكە بەم شێوەیەی ئێستا نەدەبوو

ئەگەر چەند سەرۆكێكی وەك مسعود بارزانی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووایە ئێستا بارودۆخی ناوچەكە بەم شێوەیەی ئێستا نەدەبوو
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان باڵیۆز ئیتمارا رابینۆڤیچ گەورە تۆژەری سەنتەر سابان گوتی: هەرێمی كوردستان چیرۆكێكی سەركەوتووەو ئەوەش روونە بەلای چاودێرانەوە كە كوردستان خاوەنی خۆبەڕێوەبەریەكی تەواوە (full Autonomy) و خاوەن گەشەیەكی ئابوورییە و ئەدایەكی زۆر باشی هەیە و من لەو هۆكارانە تێدەگەم كە وا دەكات ئێوە هێڵ و سنووری خۆبەڕێوەبەریی بەرەو سەربەخۆیی تێنەپەڕێنن و وەك بەشێك لە عێراق بمێننەوە، كە ئێستا لە بنەڕەتدا خاوەنی سیستمێكی فیدراڵییە و كوردستانیش خاوەنی خۆبەڕێوەبەرییەكی تەواوە (full Autonomy)، بەڵام بە رەوچاكردنی بارودۆخە ئیقلیمییەكە، بە تایبەتی هەستیاریی توركیا، ئەوا من لە حەزەری ئێوە تێدەگەم لەم رووەوە.

هەروەها ئیمتارا گوتی : حاڵی حازر ناوچەكە بە دۆخێكی دژواردا دەڕوات، لەبەر ئەوەی چەند دەوڵەتێكی شكستخواردو هەن لەم ناوچەیەدا كە كار و ئەركەكانی خۆیان راناپەڕێنن، وەك عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن و لیبیا. بە رەوچاوكردنی ئەوەی چارەسەرێكی بەپەلەش لە ئارادانییە بۆ ئەم كێشانە، ئەوا پێویست بەو گرتنەبەری رێگاچارەی ناتەقلیدی دەكات بۆ حكومڕانی. ئێمە زیاتر و زیاتر ئەو دۆخە دەبینین كە تێیدا دەسەڵاتی مەركەزی لاوازە.. حاڵەتی خۆڕبەڕێوەبەربی(ئۆتۆنۆمی) رەسمی و ناڕەسمی دێتەئاراوە لە وڵاتەكانی دیكەدا، چونكە ئەگەر لە بارودۆخی سوریا بڕوانیت، ئەوا دەبینیت ئەگەرچی رژێمی سوریا ئەدایەكی باشتری هەیە لە شەڕە ناوخۆییەكەدا، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە تەواوی خاكی سوریا كۆنتڕۆڵ بكاتەوە. لە لوبنان دەبینیت كە رێكخراوێكی وەك حزبوڵا بەهێزترە لە دەوڵەتی مەركەزی لوبنان. لە لیبیا دەسەڵات بە تەواوەتی هەرەسی هێناوە و بە داخەوە خەڵكی وڵاتەكە جێدەهێڵن.

شايانی باسە رابینۆڤیچ گوتی: لەسەر ئاستی ناوچەكە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش رێزێكی زۆر لە بەڕێز بارزانی دەگیرێت، لەبەر ئەوەی توانای گرێدانەوەی بەهرە و تواناكانی هەیە بۆ حكومڕانی و بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی هەرێمەكە و زانینی سنووری تواناكان، لەگەڵ تێنەپەڕاندنی هەندێ هێڵی سوور، ئەمە خۆی لە خۆیدا دەوڵەتدارییە و ئەو نموونەیەكە بۆ ناوچەكە، و ئەگەر لە ناوچەكەدا چەند سەركردەیەكی وەك ئەو هەبوونایە، ئەوا ناوچەكە لە دۆخێكی زۆر باشتردا دەبوو، لەبەر ئەوە ئێمە پشتیوانی ئەوە دەكەین .



بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (977)دا بخوێنەوە.

Top