سبه‌ینێ له سلێمانی رێ وشوێنی ئه‌منی توند ده‌گیرێته‌به‌ر-نوێکراوەتەوە
ئاوات محمه‌د قایمقامی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌خه‌ندان، ئاشكرای كرد كه له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی بڕیار درا له‌ساتی ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن رێ و شوێنی ئه‌منی توند بگیرێته به‌رو هێزه‌كانیان له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان رووبه‌روی هه‌ر كارێكی نه‌خوازراو ببنه‌وه.
ناوبراو هیوای خواست كه هیچ ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو روونه‌دات، به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه له‌پێناو گیانی هاوڵاتیان هه‌موو هێزه‌كان ده‌چنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
وابڕیاره كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان سبه‌ینێ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق رابگه‌یه‌نێت و پاشان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له‌كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی ده‌نگدانی سلێمانی رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه.
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتبوو "ئێمه وه‌ك چوار لایه‌نی به‌شدار له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌ر زوو هۆشداریمان دا به‌وه‌ی كه لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ته‌زویرێكی رێكخراو به چه‌ند قۆناغێك و به چه‌ند شێوازێك ئه‌نجام بدات و مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو ده‌نگده‌رێك كه ده‌نگدانه پێشێل بكات، له رۆژی ده‌نگدانیشدا هه‌مان ئه‌و لایه‌نه ته‌زویرێكی رێكخراوی ئه‌نجامدا كه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرمان له‌به‌رده‌ستدایه و سكاڵامان تۆمار كردوه".
هه‌ر له‌دوای ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانییه‌وه به‌فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دایه‌وه‌و له‌راگه‌یاندنێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد " یه‌كێتی ته‌نها چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی ره‌سمی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه، ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن رابگه‌یه‌نرێت، قبوڵمانه. گه‌رچی له‌سه‌راپای كوردستاندا سه‌دان به‌ڵگه‌ی بچووك و گه‌وره‌مان لایه، به كۆمسیۆنی پارێزگاكانیشمان راگه‌یاندووه و سه‌لماندووه و وه‌كو سكاڵای یاسایی تۆمارمان كردووه كه چۆن ساخته‌كاری و ده‌ستكاری لیست و ده‌نگه‌كانمان كراون".
رۆژی 30/4/2014 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو. له‌دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه راگه‌یاندنه‌كان جیا به‌جیا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانیان ئاشكرا كرد .
خه‌ندان
