پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات

 پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات
سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە و داوا لە پەرلەمانتاران دەكات ئامادەی‌ كۆبوونەوەكە بن.

لە بانگهێشتەكەی سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی‌ كوردستاندا هاتووە: بە پێی‌ بڕگە (1)ی‌ ماددەی‌ (5) ‌و بڕگە (2) لە مادەی‌ (17) لە پەیڕەوی‌ ناوخۆی‌ پەرلەمانی‌ كوردستانی‌ عێراق ژمارە (1)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هەمواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی‌ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی‌ پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی‌ ژمارە (5)ی‌ ئاسایی‌ خولی‌ گرێدانی‌ دووەم ساڵی‌ یەكەم لە خولی‌ چوارەمی‌ هەڵبژاردنی‌ چوارەمی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان - عێراق.

بانگهێشتنامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی روونكردووەتەوە، کە كۆبوونەوەكە لە كاژێر 11ـی‌ پێشنیوەڕۆی‌ رۆژی‌ سێشەمە رێكەوتی‌ 20/5/2014 دەستپێدەكات.





رووداو
Top