كوتلەی مەواتن: بەڕەزامەندی كورد وسوننە، سەرۆك وەزیران بۆ هاوپەیمانی نیشتمانی دەبێت

كوتلەی مەواتن: بەڕەزامەندی كورد وسوننە، سەرۆك وەزیران بۆ هاوپەیمانی نیشتمانی دەبێت
بە گووتەی ئەندامیكی كوتلەی مەواتن، بەڕەزامەندی كورد وسوننە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هاوپەیمانی نیشتمانی دەبێت.



جەواد بەزونی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی سەربە کوتلەی مواتن بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری گووت: بەشداری لەحكومەتی نوێی عێراق هەر بە شێوەی حكومەتی ڕابردوو دەبێت و هەمان كەسایەتی دەبێت بەڵام گۆڕانكاری لەپۆستەكان دەكرێت وناكرێت گۆڕانكاری لەكەسایەتیەكان بكرێت چونكە بە گووتەی ئەو "عێراق بۆ ڕزگار بوون لەم دوخە پێویستی بەم کەسایەتییەیە."



ناوبراو ڕایگەیاند؛ ئەوجارە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هاوپەیمانی نیشتمانی دەبێت و هاوپەیمانییەک لەنێوان كورد وسوننە وشیعە بۆ رادەستکردنی پۆستی سەرۆك وەزیران بە هاوپەیمانی نیشتمانی دەبەسترێت.
Top