وەزیری وولاتى كەنەدا بۆ رۆشەنبیری جیاواز: پشتگیری لە هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم دەكەین
لەدیدارێكدا باس لە رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم بوارە كرا.
لەلایەن خۆیەوە دیندار زێباری باس لە پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە هەرێم كرد و ئاماژە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و رۆڵی پەرلەمانی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دا.
هەروەها سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان راگەیاند" دەستەكە كار دەكات بۆ پاراستنی رۆشەنبیری جیاواز و بڵاوكردنەوەی لە هەرێمی كوردستان لەرێگای سازكردنی خولی تایبەت و ۆورك شۆپەكانەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە گەلی كوردستان لە قوناغەكانی مێژووی خۆی دا هەمیشە پارێزەری گیانی لێبوردەی و پێكەوە ژیان بووە و رێز لە رۆشەنبیری جیاوازی یەكتری گرتووە.
لەبەرامبەریدا وەزیری دەوڵەتی كەنەدا بۆ كاروباری رۆشەنبیری جیاواز خۆشحاڵی خۆی بە رەوشی مافی مرۆڤ و پرۆسەی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكانی گەلی كوردستان و هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم لەم بوارەوە دەربری و پشتگیری خۆشی بۆ سەرخستن و زیاتر گەشەكردنی بواری مافی مرۆڤ و رۆشەنبیری جیاواز لە هەرێمی كوردستان دووپاتیكردەوە.
