سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز دەكات
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی یادی پەنجاودوو ساڵەی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و سه‌رجه‌م مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم .
یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان مێژوویەکی پڕ لە شانازیی هەیە و ڕۆڵی درەوشاوەی له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا هەرگیز لەیاد ناکرێت. بەدرێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان، مامۆستایان سەرباری ئەرکی پێگەیاندنی نەوەکانی گەلەکەمان، وەک پێشمەرگەی ئازا و تێکۆشەر له رێزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتدا بوون و له‌و پێناوەشدا ده‌یان شه‌هیدی نه‌مریان پێشکەشی كوردستان کردووە.
ئێستاش کە گەلەکەمان هەنگاوی مەزنی لەپێشە، پێویستە مامۆستایان بە هەمان ڕۆحییەتی پێشمەرگانەوە لە خەباتدا بن و هەستی نیشتیمانپەروەری و کوردایەتیی لەناو نەوەی ئێستادا پەرە پێ بدەن و ڕێگە نەدەن هەوڵی ناحەزان بۆ بڵاوکردنەوەی هەستی خۆ بەکەمزانین و بێ ئیرادەیی لەناو منداڵ و گەنجانی وڵاتەکەماندا سەربگرێت.
پێویستە مامۆستایان ئەو وانەیە بە ڕۆڵەکانمان بڵێنەوە کە قوربانییەکانی گەلەکەیان لەیاد نەکەن و بە ئومێدێکی زۆرەوە بەرەو داهاتوویەکی پڕشنگدار هەنگاو بنێن.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
15/5/2014
