دەست گیركردنی دوو ساخته‌كاره‌كه‌ی شاری ھه‌ولێر
پێشتر ڕائید كاروان خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه دوێنێ سێشه‌ممه پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر، دوای به‌دواداچوون و چاودێریی ورد توانییان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن، كه پوولی پۆسته‌یان له وڵاتێكی تر ساخته كردووه و به نیازی فرۆشتنه‌وه‌یان هێناویانه بۆ كوردستان.
ئه‌مڕۆ رائید كاروان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌و دوو تۆمه‌تباره دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به تاوانه‌كه‌یان كه ھه‌ڵسا بوون به ئه‌نجامدانی رێژه‌یه‌كی زۆر ساخته‌كردن له پوولی دارایی كه له وڵاتی ئێران چاپ كراون.
رائید كاروان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌م پووله‌ی كه ساخته كراوانه مه‌زنده ده‌كرێت به‌ھاكه‌ی بگاته 90 هه‌زار دۆلار.
وتیشی: "دوو تۆمه‌تباره‌كه ناویان (ف.ا.ص)،له دایكبووی (١٩٨٩)، پیشه قوتابی له كۆلیژی كارگێڕی و ئابووری، (پ.م.پ)، له دایكبووی (١٩٨٧)، پیشه قوتابی له كۆلیژی یاسا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه، به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاریدا به به‌ندكردنی تۆمه‌تبارانی ناوبراو به پێی ماده (٢٨٩) له یاسای سزادانی عیراقی.
خه‌ندان
