رووداو ناوی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لێژنەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكاتەوە

 رووداو ناوی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لێژنەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكاتەوە
رۆژی دووشەممە 12/5/2014 سەرۆك و جێگر و بڕیاردەر بۆ 19 لێژنە هەمیشەییەكەی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا و ناوەكانیان راگەیەنرا، پاش ئەوەی فراكسیۆنەكان لە پەرلەمان لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی لێژنەكان رێككەوتن.

پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەنی زۆرترین كورسی پەرلەمانە، 6 سەرۆك، 6 جێگر و 6 بڕیاردەری لێژنەی بەركەتووە. گۆڕان كە هێزی دووەمە 5 سەرۆك، 4 جێگر و 4 بڕیاردەری لێژنەی بەركەوتووە.

هەروەها یەكێتی نیشتمانی كوردستان 3 سەرۆك و 3 جێگر و 4 بڕیاردەری لیژنەی بەركەوتووە. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیش 2 سەرۆك، 2 جێگر و 3 بڕیاردەری بەركەوتووە. كۆمەڵی ئیسلامی یەك سەرۆك، یەك جێگر و یەك بڕیاردەری لێژنەی بەركەوتووە. هەرچی توركمانە یەك سەرۆك و یەك جێگری سەرۆكی لێژنەی بەركەوتووە. مەسیحییەكانیش بە هەمانشێوەی توركمانەكان.

هەریەك لە بزووتنەوەی ئیسلامی، ئاراستەی سێیەم، حیزبی شیوعی و سۆشیالیست كە هەریەكە كورسییەكیان هەیە، لە سەرۆكایەتی لێژنەكان هیچ پۆستێكیان بەرنەكەوتووە، بەڵام لە لێژنەكاندا ئەندامن.

جەودەت جەرجیس، پەرلەمانتاری توركمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "وەك كۆتای توركمان سەرۆك و جێگر و بڕیاردەرێكمان پێدراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارەكان سەرۆك پارتن، كەس ئامادە نییە ببێتە بڕیاردەری لێژنە، بۆیە تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك لە پێكهاتەی توركمان بۆ بڕیاردەر دیاری نەكراوە".

ئایدن مەعروف، پەرلەمانتاری بەرەی توركمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "لێژنەكانمان بە خواستی توركمان نەبووە، ئێمە داوای سەرۆكایەتی لێژنەكانی شارەوانی و ئاوەدانكردنەوەمان كردبوو، كەچی پارتی و گۆڕان دوای دابەشكردنی لێژنەكان لە نێوخۆیاندا، لێژنەی پاراستنی مافی بەكاربەریان پێداوین كە قورسایی ئەوتۆی نییە".

ئەبوبەكر هەڵەدەنی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ دووشەممە لە لێژنەكان هەڵبژاردن بۆ سەرۆك و جێگر و بڕیاردەر دەكرێت، دواتر لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەی پەرلەمانی كوردستاندا سەرۆكایەتی لێژنەكان پەسەند دەكرێن.

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە هێزی سێیەمە لە پەرلەمان، داوا دەكات ژمارەی لێژنەكان زیاد بكرێن. گۆران ئازاد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز بە (رووداو)ی گوت "داوای دروستكردنی لێژنەی ناوچە دابڕاوەكانمان كردووە".

بەڵام رابوون مەعروف، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لێژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان 19 لێژنەیە، بۆیە بۆ دەستكاری و زیادكردنی دەبێ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەمواربكرێتەوە".

شوان قەڵادزەیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی رەخنەی توندی لە شێوازی دابەشكردنی لێژنەكان گرت و بە "نادادپەروەرانە و پاوانكاری" وەسفیكرد و پێیوایە "ئەمە خنكاندنی پەرلەمانە". گوتیشی "بزووتنەوەی ئیسلامی و ئاراستەی سێیەم و حیزبی شیوعی لەو هەموو لێژنانە هیچ پۆستێكیان پێ رەوا نەبینراوە".

بەڵام ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی (زەرد) بە (رووداو)ی راگەیاند كە پارتی ئامادەیە لە بەشی خۆی بداتە ئەو لایەنانەی پۆستیان بەرنەكەوتووە.

ناوی سەرۆك و جێگرو بڕیاردەری لێژنەكان:

لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری

سەرۆك: عیزەت سابیر (یەكێتی)
جێگر: عەلی حەمەساڵح (گۆڕان)
بڕیاردەر: هیڤا حاجی میرخان (پارتی)

لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان:

سەرۆك: ئەیوب عەبدوڵڵا (گۆڕان)
جێگر: نازم كەبیر (پارتی)
بڕیاردەر: قارەمان وەتمان (یەكێتی)

لیژنەی یاسایی

سەرۆك: د.ڤالا فەرید (پارتی)
جێگر: بەهار مەحموود (گۆڕان)
بڕیاردەر: گۆران ئازاد (یەكێتی)

لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە

سەرۆك: زولفا مەحموود (گۆڕان)
جێگر: مریەم سەمەد (یەكێتی)
بڕیاردەر: ئاواز حەمید (پارتی)

لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەكان

سەرۆك: شێركۆ جەودەت (یەكگرتوو)
جێگر: دڵشاد شەعبان (پارتی)
بڕیاردەر: رۆزا مەحمود (گۆڕان)

لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید

سەرۆك: ئاری هەرسین (پارتی)
جێگر: دلێر ماوەتی (یەكێتی)
بڕیاردەر: بەهار عەبدولڕەحمان (یەكگرتوو)

لیژنەی دەستپاكی

سەرۆك: حاجی كاروان (یەكگرتوو)
جێگر: ئەنەس شەریف (پارتی)
بڕیاردەر: نەجیبە شێخ لەتیف (كۆمەڵی ئیسلامی)

لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی

سەرۆك: سیراج ئەحمەد (پارتی)
جێگر: مەلا هەورامان گەچێنەیی (كۆمەڵ)
بڕیاردەر: عومەر كۆچەر (یەكگرتوو)

لیژنەی پاراستنی مافی بەكاربەر

سەرۆك: ماجد عوسمان تۆفیق (توركمان)
جێگر: زەمان فەیسەڵ (پارتی)
بڕیاردەر: قارەمان قادر (گۆڕان)

لیژنەی وەرزش و لاوان

سەرۆك: مەردان خدر (پارتی)
جێگر: جەودەت جەرجیس (توركمان)
بڕیاردەر: زانا عەبدولڕەحمان (یەكێتی)

لیژنەی پەروەردە و فێركردنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

سەرۆك: ئیبراهیم سمۆ (پارتی)
جێگر: جوان ئیسماعیل عەزیز (گۆڕان)
بڕیاردەر: بێگەرد دڵشاد (یەكێتی)

لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری

سەرۆك: یەعقوب گۆرگیس (كلدۆ ئاشوور)
جێگر: غەریب مستەفا (یەكگرتوو)
بڕیاردەر: عەباس غەزالی (پارتی)


لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و منداڵ و خێزان

سەرۆك: گەشە دارا حەفید (یەكێتی)
جێگر: زۆزان سادق (پارتی)
بڕیاردەر: مونیرە عوسمان (گۆڕان)

لیژنەی بەرگری لەمافی ئافرەت

سەرۆك: ئێڤار ئیبراهیم (گۆڕان)
جێگر: كەژاڵ هادی (یەكگرتوو)
بڕیاردەر: دانەنراوە (پارتی)



لیژنەی خزمەتگوزاریەكانی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار

سەرۆك: عومەر عینایەت (گۆڕان)
جێگر: كەمال یەڵدا (كلدۆئاشوور)
بڕیاردەر: مەدینە ئەیوب


لیژنەی پەیوەندییەكان و رۆشنبیری و راگەیاندن و شوێنەوارەكان

سەرۆك: محەممەد عەلی یاسین (پارتی)
جێگر:
بڕیاردەر: عادل عەزیر (گۆڕان)


لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و هاوچەرخكردنی لادێ

سەرۆك: فایەق مستەفا (گۆڕان)
جێگر: یەكلایی نەبووەتەوە (یەكێتی)
بڕیاردەر: تەحسین ئیسماعیل (پارتی)


لیژنەی مافی مرۆڤ

سەرۆك: سۆران عومەر (كۆمەڵی ئیسلامی)
جێگر: فەیروز تەها (پارتی)
بڕیاردەر: سوهراب میكائیل یان سوهام عومەر (یەكگرتوو)


لیژنەی كاروباری كۆمەڵگەی مەدەنی

سەرۆك: سالار مەحمود (یەكێتی)
جێگر: پەروا عەلی حەمە (گۆڕان)
بڕیاردەر: یەکلایی نەبووەتەوە






رووداو
Top