عێراق پێویستی بە حكومەتی شەراكەتی نیشتمانی یە، هیچ لایەك لە هاوپەیمانی زۆرینەی سیاسی سەركەوتوو نابێت
هەروەها تەیفۆر گوتی: مالیكی و گرووپەكەی لە هەوڵەدان و باس لە پێكهێنانی هاوپەیمانی زۆرینەی سیاسی دەكەن، بەڵام من وای دەبینم وا بە ئاسانی بۆیان ناچێتە سەر، چونكە جیاوازییەكان لە نێوان لایەنی شیعی و سوننە و شیعەو شیعەش زۆر بەهێزە، بڕوا ناكەم بە ئاسانی بگەنە ئاكامێكی وا تا زوو حكومەت دەستنیشان بكەن، حكومەتی زۆرینەش داهاتوویەكی روونی نابێت ئەگەر زۆربەی لایەنەكانی تر پشتگوێ بخەن، چونكە حكومەتێكی لەو شێوەیە هەمیشە لە كێشەی بێ بڕانەوەدا دەمێنێتەوە.
شایانی باسە عارف تەیفۆر لە درێژەی دیدارەكەیدا گوتی : تا ئێستا عێراق سەقامگیری بە خۆوە نەبینیوە، ئەوان ناتوانن حكومەتێك بە حیسابی زۆرینە دابمەزرێنن، لەبەر ئەوە پێویستیان بە بەشداری هەموو لایەنەكانی ترە بۆ ئەو حكومەتەی كە دادەمەزرێت، دۆخی عێراق وایلێهاتووە ئەگەر لایەنی سوننە لە پێكهاتنی حكومەتدا بەشدار نەبێت ناوچەی سوننە هەمووی لەسەر هێڵی یاخیبووندا دەبێت، ئەگەر لایەنی كوردی تێدا بەشدار نەبێت سەركردایەتی كورد لەگەڵ ئەو حكومەتە پێكهاتووەدا نابێت، لەبەر ئەوە ناچارن كە هەمووان بخەنە بەشداریپێكردن لەو حكومەتەی داهاتوودا.
درێژەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمار (976) بخوێنەوە
