لێدوانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران
ئەمڕۆ پێنجشەممە وابڵاوكرایەوە، كە بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەمبارەیەوە فازڵ نەبی، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "هیچ بڕیارێک نییە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەر هەواڵێک لەو بارەوە دوورە لە راستییەوە."
هاوكات دلێر تاریق، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) گوتی" تا ئێستا هیچ شتێك لەوبارەوە بە ئێمە نەگەیشتووە".
رووداو
