سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی پێشانگای سەربازیی سۆفێكس لە پایتەختی شانشینی ئۆردۆن دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی پێشانگای سەربازیی سۆفێكس لە پایتەختی شانشینی ئۆردۆن دەكات
لە درێژەیی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری بۆ شانشینی ئۆردۆن، ئەمڕۆ سێ شەممە 6ـی 5ـی 2014 لە عەممانی پایتەختی شانشینی ئۆردۆن بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی جەلالەتی شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئۆردۆن بەشداری لە پێشانگای سۆفێكس كرد كە بۆ نمایشكردنی چەك و كەلوپەل و كەرەسەتەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازی لە پایتەختی شانشینی ئۆردۆن و لەژێر چاودێری پادشای ئەم وڵاتە كراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ لەم پێشانگایە كە بە بەشداری 371 كۆمپانیای جیهانی لە 52 وڵات كراوەتەوە و 600 كەسایەتی و سیاسەتمەداری جیهانی بانگهێشت كراون، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و پادشای ئۆردۆن كۆمەڵێك چالاكیی سەربازی لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی كردەی تیرۆریستی نماییش كران.

شایانی باسە لەپەراوێزی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ وڵاتی ئۆردۆن ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی 5ـی 2014 بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، بەشداری چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سیاسی و گەورەبەرپرسانی شانشینی ئۆردۆن بوونە.
Top