سه‌رۆك كۆماری ته‌ته‌رستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له سه‌ردانێكی یه‌ك ڕۆژیدا؛ سه‌رۆك كۆماری ته‌ته‌رستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌شی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆماری ته‌ته‌رستان و هه‌رێمی كوردستانه له ڕووی سیاسی، بازرگانى و ئابوورییه‌وه.
سه‌رۆك كۆمارى ته‌ته‌رستان خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند كه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان كه سبه‌ى شه‌ممه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى ته‌ته‌رستان ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌م سه‌ردانه ببێته ده‌سپێكى قۆناغێكى تازه له په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ته‌ته‌رستان؛ به تایبه‌تیش سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى ئه‌و وڵاته له بواره جیاكاندا و له‌و ڕووانه‌وه كه بۆ به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولا گرنگ و مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوو وڵاتن.
