تا ئێستا هیچ سكاڵایه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار نه‌كراوه‌

تا ئێستا هیچ سكاڵایه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار نه‌كراوه‌
هه‌ندرێن محه‌ممه‌د ساڵح به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێری كوردستان ده‌نگده‌ران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ كاتژمێری ئێواره‌ سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان بفه‌وتێت.

تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، هه‌ندرێن محه‌ممه‌د له‌ باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ی هه‌ڵبژاردن گووتی: له‌ به‌یانییه‌وه‌ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان، ئاماده‌بوونێكی باشی ده‌نگده‌ر هه‌یه‌ و له‌ ته‌واوی بنكه‌كاندا نوێنه‌ری و چاودێری ساسیی ته‌واوی كیانه‌كان و چاودێری رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان هه‌یه‌. هاوكات تیمی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێست هیچ سكاڵایه‌كمان پێ نه‌گه‌یشتووه‌ ده‌رباره‌ی لادان له‌ رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن.

سه‌باره‌ت به‌م ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌، گووتی: لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌چاوی خۆیان ده‌یبینن كه‌ ئه‌م ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌ كارده‌كات و چۆن بۆته‌ زامنی ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی پێشتر هه‌بوون، نه‌مێنن.

گووتیشی: هه‌رچه‌ند هه‌ندێكجار گرفت دێته‌ پێش به‌ تایبه‌ت له‌كاتی په‌نجه‌ مۆركردنی به‌ساڵاچووه‌كان ئامێره‌كه‌ ناتوانێت په‌نجه‌ مۆره‌كه‌یان بخوێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند چاره‌سه‌رێكمان داناوه‌.

زیاتر روونیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت له‌ بنكه‌یه‌كدا 2%ی په‌نجه‌مۆر ئه‌گه‌ر نه‌یخوێنده‌وه‌ ده‌نگده‌ره‌كه‌ به‌ڕێ ده‌كرێت به‌مه‌رجێك كارته‌ ئه‌لكترۆنییه‌كه‌یی و كۆده‌كه‌ی كارته‌كه‌ بخوێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ران زوو سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان نه‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان، ئه‌وا كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ پرۆسه‌كه‌ راده‌گیرێت و ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌دابێت ئه‌وا مافی ده‌فه‌وتێت.
Top