كۆمسیۆن: 20 تیمی گەڕۆك بۆ چاككردنەوەی ئامێرە لە كار كەوتوەكان پێكهێندراوە

كۆمسیۆن: 20 تیمی گەڕۆك بۆ چاككردنەوەی ئامێرە لە كار كەوتوەكان پێكهێندراوە
هیندرێن محەمەد بەرپرسی ئۆفێسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: لە ژمارەیەك لە بنكەكانی دەنگدان ئامێری ئەلیكترۆنی لە كار كەوتووەو لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان داین.
روونی كردەوە، لە ئۆفێسی هەولێر 20 تیمی گەڕۆك پێكهێندراوە بۆ ئەوەی هەر ئامێرێكی ئەلیكترۆنی لەكار كەوت بەزوویی بێتە چاك كردنەوە.
راشیگەیاند، بە هیچ شێوەیەك رێگا نادەین لە ئەگەری لەكاركەوتنی هەر ئامێرێك ببێتە هۆی سستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان.
Top