نێچیرڤان بارزانی: هەنگاوە كردەنیەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەم دەستی پێ كردووە

نێچیرڤان بارزانی: هەنگاوە كردەنیەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەم دەستی پێ كردووە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بنكەی دەنگدلنی هەلالە لە گەڕەكی كورانی عەنكاوەی شاری هەولێر دەنگیدا.بارزانی لە كۆنكرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیوادارم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەشداریی بكەن و مومارەسەی ئەو مافە دیموكراسیەی خۆیان بكەن
.هەروەها وتی، هەنگاوە كردەنییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەم دەستی پێكردووە، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردراوە، بڕیار وایە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووش پەرلەمانی كوردستان بۆ جارێكی تر كۆببێتەوە ناوهێنانی سەرۆكی كابینە بێتە ئەنجامدان.راشیگەیاند: هیوادارین بە زووترین كات بە فەرمی كابینەی هەشتەم بێتە پێكهێنان، تا ئێستە هیچ لایەنێكیش بەر فەرمی وەزیرەكانی خۆی دەست نیشان نەكردووە
.سەبارەت بە گۆڕینی نەخشتەی سیاسیی لە عێراقیش وتی، پێمانوایە لەم هەڵبژاردنە بە شێوەیەكی گشتی نەخشەی سیاسی لە عێراق گۆڕدرێ، ئێمە لە چوار چیوەی ئەو پرۆسەی سیاسییەی لە عێراق دێتە ئاراوە هەنگاوە دەنێین، جارێ زوو باس لە هەنگاوەكان بكەین، بۆیە چاوەڕوانی تەواوبوونی پرۆسەی سیاسین.بارزانی خۆشحالی خۆی بە نیشاندانی گرتەی ڤیدیۆیی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق نیشاندا.




وێنە: هێمن ڕانیەیی
Top