نێچیرڤان بارزانی: كوردستان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق هه‌نگاو ده‌نێت
نێچیرڤان بارزانی گووتی: له دوێنێ سێشه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ده‌ستی پێكرد و هیوادارین له ماوه‌یه‌كی كورتدا كابینه‌ی هه‌شته‌م پێكبێنین.
گووتیشی: تاوه‌كوو ئێستا هیچ یه‌كێك له لایه‌نه‌كان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان وه‌زیره‌كانی خۆیان ده‌ست نیشان نه‌كردووه.
له باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، نێچیرڤان بارزانی گووتی: هه‌رچه‌نده تا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واو نه‌بێت، زووه قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق ده‌گۆڕێت.
گووتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆسه سیاسییه‌ی له عێراقدا هه‌یه هه‌نگاو ده‌نێت.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی له ناوه‌ندی ده‌نگدان له قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی كورانی عه‌ینكاوه كه گه‌ڕه‌كێكی مللی و هه‌ژار نشینی هه‌ولێره، ده‌نگیدا.
