نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى بازرگانیى ئێران كرد
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرا و تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تیى بره‌ودان و پێشخستن و فراونكردنى بواره‌كانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ئابوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران‌دا و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر كاراكردنى هه‌موو كه‌ناڵه‌كانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێوشوێنى چۆنیه‌تیى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا بۆ دوو به‌رابه‌رى ئاستى ئێستا و فراوانكردنى ئاستى هاریكاریى بوارى وزه تاوتوێ كرا و بڕیار درا چه‌ند كۆمیته‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولادا پێك بهێنرێن بۆ ئه‌وه‌ى به وردى كار له‌سه‌ر خواست و ئامانجى هاوبه‌ش و پلانى هه‌ردوولا بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان بكه‌ن و بیانخه‌نه بوارى جێبه‌جیكردنه‌وه.
