ژمارەیەک هاونیشتمانی بەهۆی "تەقەی خۆشی" برینداربوون

 ژمارەیەک هاونیشتمانی بەهۆی
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی تاڵەبانی، لەهەردوو شاری سلێمانی و کەرکووک لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خۆشی دەربڕین، دەستیان بە "تەقەی خۆشی" کرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، کە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لەو شارە رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا 11 بریندار هێنراونەتە نەخۆشخانەکە، کە بەهۆی "تەقەی خۆشی"ـیەوە برینداربوون.

لەکەرکووکیش، پەیامنیری رووداو گواستیەوە کە بریندار هەیە.

پەیامنێرانیشمان لە هەریەکە لە هەڵەبجە ، رانیە و دەربەندییخان دەڵێن بریندار هەیە.





رووداو
Top