هەولێر..هێرش دەکرێتە سەر ماڵێک و ٣ کەس دەکوژرێن

 هەولێر..هێرش دەکرێتە سەر ماڵێک و ٣ کەس دەکوژرێن
لە گەڕەکێکی شاری هەولێر، هێرش دەکرێتە سەر ماڵێکی عەرەب و لە ئەنجامدا سێ کەس دەکوژرێن و یەکێکی دیکەش بریندار دەبێت.

رائید کاروان عەبدولکەریم، گوتەبێژی پۆلیسی هەولیر رایگەیاند، "کاژێر 4 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر ئاگادار کرایەوە بە حاڵەتێکی کوشتن لە گەڕەکی راپەڕین."

رائید کاروان گوتیشی، "دوای ئەوەی تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بۆیان دەرکەوت، کە لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر ماڵێک، 3 کەس کوژراون و یەک کەسیش بریندار بووە".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوەکان، گوتی، "هەموویان خەڵکی بەغدان، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە بۆچی هێرشیان کراوەتە سەر و لەلایەن کێوە کوژراون. دۆسیە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت".







رووداو
Top