له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌ستى پێكرد
له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت دا ملیۆنێك و 23 هه‌زار كه‌س مافى به‌شداریكردنیان له ده‌نگدانى تایبه‌ت دا هه‌یه كه له هه‌ولێر 80 هه‌زار كه‌س مافى ده‌نگدانى هه‌یه و له سنوورى پارێزگاى سلێمانى 31 بنكه‌ى ده‌نگدان بۆ 72 هه‌زار كه‌س كراونه‌ته‌وه و له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك 35 هه‌زار كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان مافى به‌شداریكردنیان له پڕۆسه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ دا هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرانی كوردستان تیڤی له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا پێیان راگه‌یاندین كه پرۆسه‌ی ده‌نگدان به شێوه‌یه‌كی هێمن و بێ كێشه به‌رێوه‌ده‌چێت؛ ته‌نها به‌هۆی سستی كاركردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی له هه‌ندێك بنكه قه‌ره‌باڵغی دروستبووه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه ئامێرێكى خوێندنه‌وه‌ى كارتى ئه‌لیكترۆنى له وێستگه‌یه‌كى ده‌نگدانى شارى هه‌ڵه‌بجه تا كاتژمێر نۆش كاری نه‌كردووه و هه‌روه‌ها له كه‌ركوكیش به‌هۆی نا شاره‌زایى له به‌كارهێنانى ئامێرى خوێندنه‌وه‌ى كارتى ئه‌لیكترۆنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان خاو به‌رێوه‌چووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ ئاواره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش كه زیاتر له 23 هه‌زار كه‌س ده‌بن ده‌نگ ده‌ده‌ن.
