له‌ كه‌ركوك پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكرد

 له‌ كه‌ركوك پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكرد
پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ستى پێكرد پڕۆسه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و هێزه‌كانى سوپا و پۆلیسى عێراق و نه‌خۆشه‌ خه‌وێنراوه‌كان و به‌ندكراوانى زیندانه‌كان

له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك 35 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان مافى به‌شداریكردنیان له‌ پڕۆسه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ دا هه‌یه‌ .

په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى له‌ كه‌ركوك ڕایگه‌یاند نا شاره‌زایى له‌ به‌كارهێنانى ئامێرى خوێندنه‌وه‌ى كارتى ئه‌لیكترۆنى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى له‌ كه‌ركووك خاو كردووه‌ .
Top