متمانەی هەولێرییەكان ئەركی داهاتوومان قورستر دەكات
گەرچی بە حوكمی ئەوەی كە ئەم شارە بەدرێژایی مێژوو خزمەتی بە هەموو خەڵكێك گەیاندووە بە بێ جیاوازی لێكردن لە نێوانیان، هەولێر شارێكە رەمزی بەردەوامبوون و شارستانییەتی خەڵكی كوردستان بووەوهەردەم لە مێژوودا بە زیندووێتی ماوەتەوە، هەر بەو شێوازەش توانیویەتی پێشوازی لە هەموو ئەو بەرپرسیارێتیانە بكات كە دەكەوێتە ئەستۆی، هاوكات خەڵكەكەشی بە سەبرو خۆڕاگرییەكی زۆرو گەورەوە لەگەڵمان بوون و ئێستاكەش بەرەو كۆتایی هەڵمەتەكانی بانگەشە دەڕۆین و لەم رۆژانەدا بەدڵنیاییەوە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان دەچین.
هیوادارین بە ئارامی و هێمنی و بەو شێوازە مەدەنیانەی كە هەردەم سیمای دیموكراسیەتە بە ڕێی بكەین، چونكە ئیتر ئەمە نەریتی هەڵبژاردنەو دەنگدانیش پەراوێزنەكردنی خەڵكەو لەم پرۆسەیەدا خەڵك زۆر گرنگن، چونكە هەر خەڵكەكە خۆی دەنگ و بڕیار دەدات كە كێ نوێنەری دەبێت و كێ دەسەڵاتدار دەبێت و لە هەموو بابەتێكدا بۆ متمانەپێدان دەگەڕێینەوە لای خەڵك و خەڵكیش دەستنیشانی ئەو كەس و لایەنانە دەكات كە بۆداهاتوو نوێنەری دەبێت، بەم شێوەیەش بەرپرسیارییەتێكی زۆر قورس و گەورەو زەحمەت دەكەوێتە سەر شانی ئەو كەسانەی كە متمانەیان لەلایەن خەڵكەوە پێدەدرێت، بۆیە هەڵبژاردن و دەنگدان بابەتێكی چارەنووسساز و زۆر گرنگەو پەیوەستە بە ئایندەمان و ئایندەی خەڵكەكەش خۆیانەوە، چونكە دیاریكردنی پرۆسەی حوكمڕانیشە و بەو شێوەیەی وڵات بە چ ئاڕاستەیەك دەبات و پێشی دەخات و ژیانی خەڵك چۆن دەگۆڕدرێت و چۆن ئاوەدانی گەشەپێدەدات و چۆن خەڵك بەرەو ژیانێكی خۆشگوزەرانی زیاتردەبات، وەك لە هەموو دنیای پێشكەوتندا ئەم حاڵەتە دەبینین..
ئەمەیە دیموكراسیەت كە دەرئەنجامەكانیشی بە ئەرێنی لەسەر شارو خەڵكەكەی دەكەوێتەوەو ساڵانی رابردووش گەواهیدەری ئەو راستیانەن، ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان چۆن لە 2005 خەڵكی هەولێر زۆرینەی دەنگی خۆیان دا بە پارتی و پارتیش توانی بەپێی یاسا تەشكیلاتی كارگێڕی و خۆجێیەتی پارێزگای هەولێر دابمەزرێنێت و خزمەتی پایتەخت بكات بەو شێوازەی كە هەموو گۆڕانكارییەكی ئەرێنی بەسەر پایتەخت و ئەو پێگەیەی ئێستادا دەبینن چ لە باشتركردنی ژیانی خەڵك و دەربازبوون بەرەو ژیانێكی باشتر و خۆشگوزەرانتر و پێشكەوتووتر چ پایتەختیش بەو شێوازە پێشكەوتووتر و لەڕووی سیاسیشەوە ئەو پێگە بەهێزەی ئەمڕۆی هەرێم و شاری هەولێریش وەكو پایتەخت كە هەیەتی بە بوونی ئەو هەموو قونسڵییانەو ئەو ئاوەدانی و پێشكەوتنە گەورانەی لە هەولێر دەبینرێت..
ئێمەش كە بەرەو هەڵبژاردن دەچین، داواكارین لە خەڵك بەپێی ئەو ئیستیحقاقەی پارتی دیموكراتی كوردستان هەیەتی لە خزمەتكردن بەهاوسەنگیی سیاسیی و كە بەبێ جیاوازی پێشكەش بە هەموو خەڵك و چین و توێژ و كەس و لایەنێكی كردووە و خزمەتی پایتەخت و حوكمڕانییەكی دروستی تێدا ئەنجام داوە و ڕووخسارێكی جوانی حوكمڕانی كوردستانمان تێدا نیشانداوە كە بڕواشمان بەو شێوازەی حوكمكردن هەیە و بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین..
ئومێد دەكەین كە لەو هەڵبژاردنەشدا دەنگی ئەو خۆشەویستانەش لە هەولێر بۆ لیستەكەی پارتی بێت، بۆ ئەوەی ئەو كاروانی ئاوەدانیە و ئەو ئارامی و بەرقەراربوونی ئاسایشە و خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنەی شار و تەواوكردنی پرۆژەكان و بەرەوپێشەوەبردن و گەشەكردنی هەولێری پایتەخت لە ئەستۆی ئێمەدا بێت و ئێمەش جارێكی تر بێینەوە بۆ ئەوەی لە خزمەتكردندا زیاتر بەردەوام بین، چونكە ئەو توانایەو ئەو شارەزاییەو ئەو دەستپێكەی كە پارتی دەستی پێكردووە هەر ئەوە دەتوانێت بە باشترین شێوە تەواوی بكات و ئەم كێبەركێی هەڵبژاردنە دووربخاتەوە لەململانێی سیاسیی بۆ ئەوەی یەك دەستانە متمانەدانەوە لە دەستی پارتی بێت و هەر پارتیش خزمەت و خەباتی بۆ هەموومان بێت، وەكو چۆن لەساڵانی رابردووشدا پارتی بۆ هەمووان بووە بەهەمان شێوە كاروانی خزمەتكردنی بەردەوام بێت..
هاوكات هیواخوازین دۆست و لایەنگران و هەواداران و خۆشەویستانمان چۆن لە هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن بە هێمنی و ئارامییەوە كاتەكانیان تێدەپەڕاند، هەر ئاواش بەو شێوازە لە رۆژی دەنگداندا كاتەكان بە هێمنی ببەنەسەر، تاوەكو بەهێمنی و ئارامییەوە هەر هەموو خەڵكەكە روو لە سندوقەكانی هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەنەوە، چونكە ئێمە مەبەستمان نییە كە خەڵك تووشی دڵەڕاوكێ بێت لە رۆژی هەڵبژاردندا هەتا لە وتەكانیشماندا بەرامبەر بەلایەنەكانی تر خۆمان لەهەموو شێوازێكی خراپی بانگەشە دوور گرتووەو لە هێمنیدا شارمان پاراستووە، چونكە لە هەقیقەتدا پەیامی پارتی دیموكراتی كوردستان جیاوازەو ئێمە باسی پڕۆژەو بەرنامەی ئاوەدانی و گەشەكردن و ئەو راستیانە دەكەین كە روویان داوەو سەلمێنراون كە پارتی لەساڵانی رابردوودا بە باشی جێبەجێیانی كردووە، پارتی كاتێك هەر بەڵێن و بڕیارێك بدات ئەوە بەبێ دوو دڵی و كەموكورتی جێبەجێی دەكات و لەكارو پرۆژە و بەرنامەكاندا هەوڵدەدەین بە باشی و بە جیددی ئەركەكان جێبەجێ بكەین وەكو ئەوەی ئێستا لە پایتەخت دەیبینین.
لە هاتنی خەڵك بۆ لامان و ئەو مەراسیم و سەردانانەی بۆ سنووری پارێزگای هەولێر كردوومانە لە كاتی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردندا ئەوە خۆشەویستی و دڵسۆزی خەڵكمان بۆ پیشان دەدات، كە ئەمەش بۆ ئێمە وەكو كاندیدەكان و وەكو پارتیش سەربەرزی و سەرفرازییە..
هەست دەكەین كە بەرپرسیاریەتیەكەمان زۆر گەورەتر بێت و دەبێت زۆر زیاتر هەستین بەخزمەتكردنی ئەو خەڵكە بەڕێزو خۆشەویستانەمان و ئەو هاتن و بەسەركردنەوانەی خەڵك گەورەترین سەروەرییە بۆ مرۆڤ كە لەژیاندا بتوانێت بییان پارێزێت و بەرگری لە خەڵكەكە خۆی بكات و بەردەوام بێت لە خزمەتكردنی هەمووان بە یەكچاوەوە، هەروەها نیشانە و بەڵگەكان و زۆر جوان و ئاشكرا دیارە كە زۆرینەی دەنگەكانی خەڵكی هەولێر پێشەكی لەلایەن خەڵكەكەوە بڕیاری پێشوەختیان داوە كە بۆ پارتی بێت كە پارتی بەئیستیحقاقی خۆی زانیوە هاوكات بە ئەركی خۆیشی زانیوە كە خزمەتی هەولێر و خەڵكیش بە بێجیاوازی بكات و ئەو ئاوێتەیەش روویدا و بەردەوامیش دەبێت..
هەربۆیە بەدڵنیاییەوە دەیڵێمەوە خەڵك دڵەڕاوكێ نەیگرێت، با هەر هەموویان دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، لەبەر ئەوەی پارتی بەهەموو باوەڕیەوە خزمەتكاری ئەو خەڵكەیە و دێینەوە بۆ خزمەتكردنیان، چۆنمان دەست پێكردووە، دوێنێی هەولێرو ئێستای هەولێر و سبەینێمان زۆر باشتر دەبێت، چونكە ئەوە بڕیاری پارتییە كە خزمەتكاری خەڵكی بێت و پارتیش بۆ كوردستان لەدایكبووە و پارتی بۆ ئەوە دروست نەبووە كە كەس ئیلغا بكاتەوە، بەڵكو بۆ ئەوە دروست بووە كە خەڵكی كوردستان ئازادبن و خۆشگوزەران بن و ژیانی خەڵك باشتر بێت، پارتی بڕوای بە دیموكراسیەت و شەراكەت هەیە، هەر بۆیەشە بە ئیستحقاقی خۆمانی دەزانین كە لەژیانی دیموكراسیەت و شەراكەت ئێمە بەڕێوەبەر بین، چونكە دەتوانین زیاتر خزمەت بكەین..
دووبارە بەو خەڵكە خۆشەویستە دەڵێمەوە لە دەنگدانیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دوودڵ نەبن، چونكە بەدڵنیایەوە پارتی بۆ هەمووانەو هەمووانیش لە سایەیدا دەحەسێنەوە.
