لە سنووری پارێزگای هەولێر20204 كەمئەندام و40134 كەس موچەی چاودێری خێزان وەردەگرن
بۆ چارەسەری گرفتە جیاوازەكانی خێزان و كەمكردنەوەی كێشەی كۆمەڵایەتی و دەروونی لەلای خێزانەكان، چەندين هەنگاوی ئه‌رێنيمان هه‌ڵگرتووه، لەوانە ئەكتیڤ كردنی سەنتەری چارەسەری دەروونی و هێڵی فریاكەوتنی منداڵان بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتەكانیان.
له ساڵی رابردوو (71) كەیسی ئافره‌تان رەوانەی شه‌ڵتەر كراون، لەو ڕێژەیە(61) كەیسیان چارەسەركراون، ئێستا تەنیا (10) كەیسمان ماوە چاره‌سه‌رى بكه‌ين .شەڵتەره‌كان ده‌بێت گرنگى زياتريان پێبدرێ، چونكه ئەو كەسانەی لەوێن لەژێر هەڕەشەى كوشتندان، پێويسته به هه‌موو شێوه‌يه‌ك رێگرى له ئه‌نجامدانى تاوان بكه‌ين.
ته‌نيا لەسنووری پارێزگای هەولێر(20204) كەس مووچەی كەمئەندامى وەردەگرن، ئه‌مانه بەگوێرەی ڕاپۆرتی لێژنەی پزیشكی مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە .(40134) كه‌س مووچەی چاودێری خێزان وەردەگرن، ئەمە بێجگە لەوەی كە تا ئێستا (1086) كەس مامەڵەی وەرگرتنی مۆڵەتی بەخێوكەری خێزانیان ئه‌نجام داوه.
یەكێك لە سەرەكیترین هەنگاوەكانمان دروستكردنی سەنتەری شیاندنە بۆ خاوه‌ن پێداويستييه تايبه‌ته‌كان، چونكە ئەوانیش توانای كاركردنیان هەیە و پێويسته سوود لە تواناكانیان وەربگیرێت، ئێمە چەندین بەرنامەی تریشمان هەیە، بەتایبەتی كردنەوەی سەنتەرێكی گەشەپێدان و راهێنانی ئۆتیزم و كردنەوەی ئامادەییەكی پێگەیاندنی نابینایان، بەڵام گرفتمان ئەوەیە ئێستا هەموو پڕۆژەكان وەستاون و ئێمه‌ش چاوەڕوانی كابینەی نوێ ده‌كەین. كه هه‌وڵه‌كانى پێكهاتنى تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
