گۆڤاری گوڵان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران ده‌كات و په‌یامی وه‌فاداری نوێده‌كاته‌وه
سه‌رنوسه‌ری گوڵان له درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مرۆ هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی به جه‌نابی بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو بڵێن، ئه‌و خه‌باته‌ی ئێوه له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووتانه، ئه‌مرۆ له‌سایه‌ی سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و هه‌موو چاوه‌رێن ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ده‌ستی سه‌رۆك مسعود بارزانیه‌وه بشه‌كێته‌وه.
دوای ته‌واو بوونی ریوره‌سمی دانانی تاجه گوڵێنه، ستاڤی گوڵان به ئاماده‌بوونی شێخ خه‌ڵات بارزانی سه‌ردانی گۆڕی شه‌هید سه‌ركرده و خاوه‌ن ئیمتیازی گوڵان شه‌هید شه‌وكه‌وت شیخ یه‌زیدیان كردوو، دوای خوێندی سوره‌تی فاتیحه، سه‌رنوسه‌ری گوڵان پهیفێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مرۆ له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدی سه‌ركرده، شه‌هیدی ده‌ستی تێرۆریستان، شه‌هید شه‌وكه‌وت شیخ یه‌زدین كۆبووینه‌وه كه خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری گوڵانه، ناوی شه‌هید شه‌وكه‌ت به‌سه‌ر گۆڤاری گوڵانه‌وه وه‌ك خاوه‌نی ئیمیتیاز جێگه‌ی سه‌ربه‌رزییه بۆ ئه‌و ستاڤهی ئه‌مرۆ كار له‌و گۆڤاری گوڵان ده‌كات، بۆیه به‌ناوی ته‌واوی ستاڤی گوڵانه‌وه گووتی : هاتووینه سه‌ر گۆری خاوه‌ن ئمتیازی گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌وه‌ی پێی رابگه‌یه‌نین كه به هه‌وڵ و شه‌ونخوونی ئه‌م ستاڤهی ئێستای، گوڵان رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نێت و له پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌یدا گۆڤارێكی راستگۆ و سه‌ربه‌رزه، ئه‌م ستاڤه په‌یمانی داوه و ئه‌مرۆش په‌یمان نوێده‌كاته‌وه، چۆن خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی قوتابی ریبازه پیرۆزه‌كه‌ی بارزانییه، ئێمه‌ش به هه‌مان رێگه‌ی خاوه‌ن ئیمتیازهكهمانی له‌سه‌ر رۆشتووه و قوتابی هه‌مان رێبازی پێرۆزی بارزانی ده‌بین .











