سەرۆكی كاتیی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات

 سەرۆكی كاتیی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكات بۆ كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە، كە ئەمڕۆ فراكسیۆنەكان لەسەری رێككەوتن.

لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە‌و ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان كوردستان كراوە محەممەد سادق سورچی،‌ سەرۆكی‌ كاتیی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەكات رۆژی سێشەممە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە "لەسەر داوای‌ فراكسیۆنەكانی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان ئاگاداری‌ سەرجەم ئەندامە بەرێزەكانی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان دەكەین ، كاتژمێر (11) ی‌ پێشنیوەرۆی‌ رۆژی‌ سێشەممە رێكەوتی‌ 29/4/2014 لەپەرلەمانی‌ كوردستان ئامادە بن بۆ تەواوكردنی‌ بەرنامەی‌ كاری‌ دانیشتنی‌ یەكەم بەمەبەستی‌ هەڵبژاردنی‌ دەستەی‌ سەرۆكایەتی‌ پەرلەمان".

رۆژی 2013/11/06 پەرلەمانی كوردستان یەكەمین دانیشتنی خولی چوارەمی خۆی بەڕێوەبرد و بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەت كۆبوونەوەكە بە رەزامەندی‌ ئەندامانی‌ پەرلەمان بەكراوەیی ماوەیەوە.






رووداو
Top