رۆژانی پشووی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان

 رۆژانی پشووی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
سەفین موحسین دزەیی ووتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەبۆنەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان رۆژانی 29 و 30 /4 لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

سەبارەت بەو قوتابخانانەی وەك ناوەندی دەنگدان بەكاردێن بۆ دەنگدانی تایبەت دزەیی گووتی: رۆژی 28/4 دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت و چەند قوتابخانەیەك وەك ناوەندی دەنگدان دەستنیشانكراون، بۆیە لەم رۆژەدا تەنها لەو قوتابخانانە دەبێتە پشوو، هاوكات لەسەرجەم قوتابخانەكانی ترو وەزارەتی پەروەردە دەوام ئاسایی دەبێت.
Top