وەزیری پێشووی نەوتی ئێرانی سەردانی هەرێمی كوردستانی کرد
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی تاران تایمزی ئینگلیزی، قاسمی سەرۆكایەتی شاندێكی ئابووری دەكرد بۆ هەولێر و هەروەها قاسمی سەرۆكی كۆمەڵەی گەشەپێدانی ئابووری عێراق - ـ ئێرانیشە.
لە چەند ساڵی رابردوودا هەرێمی كوردستان و ئێران پەیوەندییەكی ئابووری پتەویان هەبووە و ئێستاكە ئێران دووەم گەورەترین شەریكی ئابووری كوردستانە لە دوای وڵاتی توركیا.
