نێچیرڤان بارزانی: به‌غدا شه‌ڕى ئابورى گه‌وره له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له به‌رانبه‌ر ئه‌م فشارانه چۆك ناده‌ین، ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕده‌كه‌ین
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له زاخۆ به ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و كه‌مال كه‌ركووكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى و كاندیدانى هه‌ردوو لیستى 213 و 76ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و جه‌ماوه‌رێكى به‌رفراوانى شارى زاخۆى ده‌لال، ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رى بۆ پشتیوانیكردن له لیستى دوو سه‌دو سێزده و حه‌فتاوشه‌ش بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌رایى ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌ربه‌ست له‌زگین به‌رپرسى لقى هه‌شتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌یڤى به‌خێرهاتنى پێشكه‌شكرد و هاوكات باسیى له خه‌بات و قوربانیدانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه كرد‌و و دووپاتیشى له پشتیوانیكردن له لیسته‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرده‌وه.
پاشان نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گووته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و له به‌رایى گووته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى به خێرهاتنى گه‌رمى ئاماده‌بوان و جه‌ماوه‌رى ناوچه‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند كه زاخۆ بۆ پارتى جێگه‌یه‌كى تایبه‌ته بۆ خه‌بات و قوربانیدان و هه‌روه‌ك خه‌باتى شه‌هیدانى ناوچه‌كه‌ى له پێناو ئازادى و سه‌ربه‌ستى به‌رزنرخاند.
دواتر نێچیرڤان بارزانى هاته سه‌ر باسكردنى دۆخى هه‌ڵبژاردن و رایگه‌یاند كه جێگه‌ى خۆشحاڵیه كه كێشه‌كان له رێگه‌ى سندوقى ده‌نگدانه‌وه یه‌كلایى ده‌بنه‌وه و به ئازادى باس له كێشه‌كان ده‌كه‌ین و گووتیشى پێویسته په‌رله‌مانتاران له به‌غدا به‌رگرى له ماف و داخوازیه‌كانى گه‌لى كورد له نێو ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى بكه‌ن و بۆیه به‌شداریكردن له ده‌نگدان به‌رپرسیاره‌تیه‌كى ئه‌خلاقى و مێژوویه و له‌م روه‌شه‌وه روونیشیكرده‌وه كه پارتى بۆ خزمه‌تى گه‌لى كورد دامه‌زراوه.
له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هاته سه‌ر باسكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له‌م روه‌شه‌وه رایگه‌یاند كه به‌غدا شه‌ڕى ئابورى گه‌وره له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ئێمه چاوه‌ڕوانى جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و شه‌راكه‌ت بووین نه‌وه‌ك بڕینى مووچه و بودجه و هاوكات به‌كارهێنانى بوجه وه‌ك كارتى فشار .
له‌م نێوه‌ندشه‌دا نێچیرڤان بارزانى گووتى: به دڵنیاییه‌وه له به‌رانبه‌ر فشاره‌كانى به‌غدا چۆك ناده‌ین و بێ گومانیش كێشه‌ى مووچه و بودجه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، پشتیوان به خوا‌و ئێوه و ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕده‌كه‌ین و ده‌بێ رۆژى هه‌ڵبژاردن به ده‌نگدان به لیسته‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان، وه‌ڵامى به‌غدا بده‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كه‌س نه‌توانێ جارێكى تر به بڕیارى تاكڕه‌وانه مووچه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ببڕێ.
له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ وڵاتى توركیا، نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند كه له‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌م دوایه‌مان بۆ ئه‌و وڵاته بڕیارى كردنه‌وه‌ى چه‌ندین ده‌روازه‌ى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا درا، كه به‌شى زۆریان ده‌كه‌ونه زاخۆ و پارێزگاى دهۆك به گشتى، به كردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌روازه‌یانه‌ش، جموجۆڵى بازرگانى به‌رفراوانتر ده‌بێ. سه‌باره‌ت به پارێزگابوونى زاخۆش، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ى له توانا بێت ده‌یكه‌ین و په‌یامى ئێوه‌ش له‌م باره‌وه گه‌یشت.
له به‌شى كۆتایى قسه‌كانیدا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ئاشكراى كرد كه پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆتایى نزیك بۆته‌وه و له‌م روه‌شه‌وه پارتى به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردنى هه‌مووان، سنگ فراوانى زۆرى نواندووه، پاشان ئاهه‌نگه‌كه به گۆرانى و شایى و هه‌ڵپه‌ركێ به‌رده‌وام بوو.
