داوادەكرێت گرفتی تێكەڵبونی ئاوەڕۆ بە ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیانی قەڵادزێ چارەسەر بكرێت
ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی سنورەكە باسیان لەوە كرد كە بەهۆی تێكەڵبونی ئاوەڕۆی چەند گەڕەكێك بە ئاوی خواردنەوەی ماڵان مەرتسیمان هەیە نەخۆشی بڵاو بێتەوە و لایەنی پەیوەنداریشمان ئاگادار كردوەتەوە كە ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن بەڵام بەداخەوە بە جددی كاریان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە نەكروە.
بەرهەم ئەحمەد، قایمقامی شارۆچكەی قەڵادزێ بە پەیامنێری راگەیاند،بەدواداچونمان بۆ ئەو گرفتە كردوەو لێكۆڵینەوەمان بۆی كردوەو بۆمان دەركەوتوە كە بڕی 800 ملیۆن دیناری پێویستەو لەو روەوە داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كردوە كە ئەو بودجەیەمان بۆ دابین بكات بۆ ئەوەی ئاوەڕۆكە لە رێگەی زێرابەوە لەسەر ئاوی خواردنەوەكە لابدەین.
گوتیشی، لەو روەوە چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین و ئەگەر بۆیان دابین كردین ئەوا كارەكەی پێ ئەنجام دەدەین ئەگەر دابینیان نەكرد، ئەوا بودجەی بینای قایقمامیەت كە بڕیارە ئەمساڵ دروست بكرێت تەرخان دەكەین بۆ دروستكردنی ئەو زێرابەو چارەسەركردنی گرفتەكە و دروستكردنی بیناكە دوادەخەین بۆ كات و دەرفتەتێكی دیكە.
