هەڕەشەكردن لە كوردانی موسڵ درێژەی هەیە

هەڕەشەكردن لە كوردانی موسڵ درێژەی هەیە
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ئاشكرای كرد، ماوەی هەفتەیەكە بۆ جارێكی تر بە شێوەیەكی چڕ گرووپە توندڕەو و تیرۆریستەكان دەستیان بە هەڕەشەكردن لە ماڵباتی كورد لەو ناوچەیە كردۆتەوە.
سەرچاوەكە روونی كردەوە، لە ماوەی هەفتەیەكدا هەڕەشەی دەركردن لە زیاد لە 18 ماڵباتی كورد كە لە گەڕەكە جیا جیاكانی موسڵ نیشتەجێن كراوە.
وتیشی، ئەگەر چارەسەری ئەو كێشەیە نەكەین ئەو ماڵباتە كوردانە بڕیاریانداوە موسڵ بەرەو دەشتی ئەو شارەو ناوچە كوردنشینەكان كۆچ بكەن.
Top