کەرکووک؛ گرتنی دووبرا کە خەریکی کڕین و فرۆشتنی کارتی ئەلکترۆنی بوون

کەرکووک؛ گرتنی دووبرا کە خەریکی کڕین و فرۆشتنی کارتی ئەلکترۆنی بوون
لە ھەڵمەتێکی تایبەتدا ھێزەکانی ئاسایشی پارێزگای کەرکووک و بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکووک دوو برایان دەستگیر کرد کە خەریکی کڕین و فرۆشتنی کارتی ئەلکترۆنی بوون.



سەرچاوەیەک لە ھێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: "لە ھەڵمەتێکی تایبەتدا ھێزەکانی ئاسایشی پارێزگای کەرکووک و بنکەی پۆلیسی ئازادی شاری کەرکووک دوو برایان دەستگیر کرد بەناوەکانی "ک.ئ.م" و "ر.ئ.م" کە بەنەتەوە کوردن. لەکاتی دەستگیر کردنیان ١٤کارتی ئەلکترۆنیان پێگراوه کە ھەر دانەیەکی بە بڕی ٢٥٠دۆلار مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرد.



گوتی: "ئەو دوو کەسە سەر بە حزبی دەسەڵاتن لە شاری کەرکووک و ئەو کارتانەی کە پێیان گیرا ھیچ دانەیەکیان پەیوەندی بە خێزانەکانی خۆیانەوە نەبووە واتا بۆ کڕین و فرۆشتن بەکاریان دەھێنا."
Top