ماڵباتێكی دیكەی كورد لە موسڵ دەركران

ماڵباتێكی دیكەی كورد لە موسڵ دەركران
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ئاشكرای كرد، دوو رۆژ لەمەوبەر لە گەڕەكی نەبی یونیس لە موسڵ بە هۆی هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستیەكانەوە ماڵباتێكی كورد موسڵ بە جێدەهێلێ.
روونیشیكردەوە، ئەو ماڵباتە لە پێنج ئەندام پێكدێ و ئێستەكە لە گوندەكانی سنوری قەزای شێخان بە شێوەیەكی كاتیی نیشتەجێ كراون.
ئەوەشی خستەروو، ئەو ماڵباتە لە دۆخێكی خراپی ژیاندان و یەكە ئیدارییە ناوچەكەش لە هەوڵی كۆمەك كردنیان دان.
Top