سەرۆكی كوردستان ساڵیادی گۆڤاری گوڵان پیرۆز دەكات : گوڵان بەئەزموونترین گۆڤاری سیاسیی کوردستانە و سەنگی خۆی لە ڕاگەیاندنی کوردستانیدا پاراستووە
ئهمهش دهقهكهیهتی:
بهناوی خوای مهزن و دلۆڤان
بهڕێزان سهرنووسهر و رۆژنامهنووس و كارمهندانی گۆڤاری گوڵان
سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەم.
خۆشحاڵم کە دەبینم گوڵان لە بیستەمین ساڵی کاری خۆیدا هەنگاوێکی گرینگی دیکەی بۆ خزمەتی خوێنەرانی هەڵێناوە و جگە لە گۆڤارێکی دەوڵەمەند بە لێکۆڵینەوە و دیمانە و ڕاپۆرتی شیکاری، بۆتە ناوەندێک بۆ دیالۆگی بیروڕا جیاوازەکان و دەستی داوەتە چاپکردنی کتێبی سەنگین و بەسوود، بێ گومان ئەوە بەرهەمی ماندووبوونی ستافێکی کارا و دڵسۆزە، دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوادارم وەک چۆن گوڵان بەئەزموونترین گۆڤاری سیاسیی کوردستانە و سەنگی خۆی لە ڕاگەیاندنی کوردستانیدا پاراستووە، هەر بەوشێوەیە لە ڕەوتی پێشکەوتن و خزمەتکردنی پرۆژەی نەتەوەیی بەردەوام بن.
بەو هیوایەی ساڵی نوێی تەمەنی گۆڤارەکەتان، ساڵی بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتر بێت، دەستخۆشیتان لێ دەکەم و ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
20/4/2014
