له24 سه‌عاتدا 3 حاڵه‌تی مارپێوه‌دان له سنوری سۆران تۆمار كراوه
مینا ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سۆران به خه‌ندانی راگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 3 حاڵه‌تی مار پێوه‌دا له سنوری قه‌زای سۆران و ده‌وروبه‌ری تۆمار كراون".
مینا ته‌ها وتی: "چاره‌سه‌ری پێویست بۆ دوو له‌و حاڵه‌تانه كراوه و سێه‌میشیان ئه‌م نیوه‌ڕۆیه هاتووه".
شایه‌تحاڵێك رایگه‌یاند: "دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گه‌یاندنی ژنێك له ناحیه‌ی مه‌زنێی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سور بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كه مار پێوه‌ی دابوو، به بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌رزی پێویستیان نه‌بووه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی دواكه‌وتوه".
مینا ته‌ها له‌وباره‌وه وتی: "له ئێستادا سه‌رقاڵی هێنانی ده‌رزی پێویستین تابتوانین چاره‌سه‌ری پێویستیی بۆ بكه‌ین".
به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ندروستی سۆران داوای له هاوڵاتیان كرد كه له‌م وه‌رزه‌دا ئاگاداری خۆیان بن له گیانداره ژه‌هراوییه‌كان و ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌ش روویدا ده‌بێ به په‌له بگه‌ێندرێنه نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ركردن.
خه‌ندان
