لە كەلار ئافرەتێك لەسەر هێڵی پەرینەوە كوژرا

لە كەلار ئافرەتێك لەسەر هێڵی پەرینەوە كوژرا
لەشاری كەلار، ئۆتۆمبیلێك بەهۆی تیژڕەوییەوە لە دوو ئافرەتی داو یەكێكیان گیانی لە دەستداو ئەوی دیكەشیان بریندارە. بە وتەی سەرچاوەیەكیش ئەو دوو ئافرەتە لەسەر هێڵی پەڕینەوەبوون کە ئۆتۆمبیلەكە لێیداون.



بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان، مولازم كارزان مەجید، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ لە شەقامی سەرەكی گەرەكی گازینۆی شاری كەلار، ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان دەبڵ لە دو ئافرەتی داو یەكێك لە ئافرەتەكان كە ژنێكی بە تەمەنە دەستبەجێ‌ گیانی لە دەستداوە و هەروەها ئەوی دیكەشیانی برینداركردووە.



مولازم كارزان ئاماژەشیدا، ئەو ئافرەتانە لەسەر هێڵی تایبەت بە پەرێنەوە بوون كە بە پێی یاسا پێشڕەوی بۆ پیادەیە و لەو كاتەدا پێویستە ئۆتۆمبیلەكان ڕێگا بە پیادەڕەوەكان بدەن بپەڕنەوە، بەڵام ئەم ئۆتۆمبیلە لەبەر ئەوەی زۆر خێرابووە سەرەڕای ئەوەی نزیكەی 20 مەتر ستۆپی كردووە، بەڵام نەیتوانیوە كۆنترۆڵی خۆی بكات و سەرەئەنجام ئەو رووداوەی لێكەوتۆتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە بە پێی مادەی 25 لە یاسای هاتووچۆ دەستگیركراوە و لێكۆلێنەوەكان بەردەوامن.
Top