حكومه‌تى هه‌رێم له‌پێناو ئاسایشى هه‌رێم و ژیانى خه‌ڵكى كوردستان خه‌نده‌ق لێده‌دات
- ئه‌و لایه‌نانه‌ى پارتى به جیاكردنه‌وه رۆژئاوا و هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ئاماده‌نه‌بوون هاوكارى یه‌ك په‌نابه‌رى رۆژئاوا بكه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئاسایشى خه‌ڵكى كوردستان و رێگه گرتن له دزه‌كردنى تیرۆریستان و قاچاخچیانى ماده‌ى هۆشبه‌ر خه‌نده‌قێك به درێژى حه‌ڤده كیلۆمه‌تر له سنورى نێوان هه‌رێم و رۆژئاوا لێده‌دات، په‌یه‌ده له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێگه‌ى قاچاخچى لێ ده‌گیرێت پرسه‌كه‌ى كردووه به نه‌ته‌وه‌یى و هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى ناوخۆش بۆ ئه‌وه‌ى به‌حیسابى خۆیان له هه‌ڵبژاردن سودى لێوه‌ربگرن فرمێسك بۆ په‌یه‌ده ده‌ڕێژن و پارتى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. له كاتێكدا نه په‌یه‌ده‌و نه ئه‌و لایه‌نانه‌ى هه‌رێم هیچیان رۆژێك له رۆژان نه له‌خه‌مى ئاسایش و ژیانى كوردانى رۆژئاوا و نه ئه‌منییه‌تى هه‌رێمیش.
له‌سه‌ره‌تاكانى راپه‌رینى خه‌لكى سووریا بۆ ئازاد بوون له‌ده‌ست رژێمى تاكره‌وى به‌عس ، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌تیش سه‌رۆك بارزانى و سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، زۆر به‌ته‌نگ ئه‌وه‌وه بوون كه كوردانى رۆژاواى كوردستان بۆ ئه‌م پێشهات و رووداوه , پلانیان هه‌بێت و به‌یه‌كگرتوویی و یه‌كریزى رووبه‌رووى دۆخه‌كه ببنه‌وه و هیچ لایه‌نێك به‌كاریان نه‌هێنى بۆ مه‌رامى خۆى و دواتریش تووشى كاره‌سات نه‌بن ، له‌پێناو ئه‌مه‌دا له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك بارزانى له هه‌ولێر بانگێشتى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كرا و له‌نێوان خۆیان گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك كه به‌رێككه‌وتنى هه‌ولێر ناونرا ، ئه‌م رێككه‌وتنه پتر له‌نه‌خشه رێگایه‌ك بوو بۆ چۆنییه‌تى مامه‌له‌كردنى كورد له‌رۆژاوا له‌گه‌ل هه‌ر دۆخێكى نوێ كه دێته پێش ، هاوكات سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ولێكى دپلۆماتى نێوده‌وله‌تیشى بۆ پشتیوانى كوردانى رۆژاوا ده‌ستپێكرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ل سه‌رۆكى رووسیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكاش كه‌وته گفتوگۆ ، به‌لام دواتر په‌یه‌ده به‌بێ هیچ پاساوێك به‌لێنه‌كه‌ى شكاند و نه‌ك هه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ولێرى جێبه‌جێ نه‌كرد ، به‌لكو كه‌وته هه‌ره‌شه‌كردن له‌و لایه‌نه كوردیانه‌ش رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ل ئیمزاكردبوون و ژماره‌یه‌كیش له كادیرانى لایه‌نه كانى گرت و كوشت و شوێنبزركرد ، دواى ئه‌وه‌ى راپه‌رینى خه‌لكى سووریا دژ به دیكتاتۆرییه‌ت به‌هۆى ده‌ستتێوه‌ردانى ئیقلیمى و ناوچه‌یی ئاراسته‌كه‌ى گۆرا و بوو به شه‌رى تایفه‌گه‌ریی و كوشتارى ناوخۆیی و ناوچه ئازادكراوه‌كانیش كران به پێگه و په‌ناگه‌ى تیرۆریستانى ناوخۆیی و نێوده‌وله‌تى ، رۆژاواى كوردستانیش كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م دۆخه و به‌هۆى سیاسه‌ته نانیشتمانییه‌كانى په‌یه‌ده كوردانى رۆژاوا راسته‌وخۆ كران به سوته‌مه‌نى شه‌رێك كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌وانه‌وه نه‌بوو ، ئه‌مه‌ش رووبه‌رووى ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى و سه‌ربازیی و ئابوورى كردن .
دواى ئه‌وه‌ى په‌یه‌ده به‌ئاشكرا پشتى به‌رژێمى به‌عس به‌ست و شه‌رى به‌رامبه‌ر به گروپه تونده‌ره‌وه‌كانى سوریا و ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌ستپێكرد ، ناوچه‌كه‌ى تووشى كاره‌ساتێك كرد و خه‌لكه‌كه‌یشى رووبه‌رووى چاره‌نووسێكى نادیاركرده‌وه و دۆخه‌كه‌ش به‌وه گه‌یشت كه شه‌رێكى دۆراویان ده‌ستپێكرد و ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى كۆره‌وه‌ێكى جه‌ماوه‌ریی دروست بێت، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بۆ پاراستنى گیانى هاوولاتیان سنووره‌كانى هه‌رێمى به‌روودا كردنه‌وه و سه‌دان هه‌زار كوردى رۆژاوا روویان له‌هه‌رێم كرد و لێره‌ش ده‌یان كامپ بۆ مسۆگه‌ركردنى ژیانیان له‌هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك دروستكرا . ده‌بێت ئه‌وه‌ش به‌بیر بهێنرێته‌وه كه سه‌دا نه‌وه‌دو پێنجى په‌نابه‌رانى رۆژاواى كوردستان له هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك نێشته‌جێن و حكومه‌تى هه‌رێم و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و خه‌لكى ئه‌م دوو پارێزگایه خه‌مخۆرى سه‌ره‌كی ئه‌وان بوون . په‌یه‌ده به‌پاوانكردنى رۆژاواى كوردستان به‌زه‌برى چه‌ك و به‌پشتوانیی كردنى له‌رژێمى سووریا و شه‌ركردنى له‌گه‌ل گروپه چه‌كداره توندرۆكان و موعاره‌زه‌ى سووریا , به‌رپرسیارى یه‌كه‌م بوو له دروستكردنى ئه‌م كاره‌سانه به‌سه‌ر كوردى رۆژاوا و ناشیرین كردنى دۆزى كورد له‌م پارچه‌یه‌ى كوردستان و تۆمه‌تباركردنى له‌نێوه‌ندى نێوده‌وله‌تى و ناوخۆیی به‌هاوكاریی رژێمى به‌عسى سووریا .
گۆڕ‌انى راپه‌رینى جه‌ماوه‌ریی خه‌لكى سووریا بۆ شه‌ریی تایفی و تیرۆر و كوشتار كاریگه‌رییه‌كى راسته‌وخۆى كرده سه‌ر عێراق به‌گشتى ، سنووره‌كانى عێراق بوون به ده‌روازه‌یه‌كى باش بۆ هاتوچۆى گروپه تیرۆریستییه‌كان و زه‌بر وه‌شاندن له هه‌ردوو دیو ، بۆ رێگه‌گرتن له په‌رینه‌وه‌ى تیرۆریستان بۆ ناو عێراق ، به‌غدا به‌درێژایی سنوور خالى سه‌ربازیی دانا و خه‌نده‌قى هه‌لكه‌ند ، ئه‌وكات به‌غدا و هه‌ولێر تووشى كێشه بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌غدا ده‌یهه‌ویست سنوورى نێوان هه‌رێم و سووریاش كۆنترۆل بكات, به‌لام سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێگه‌ى نه‌دا و رایگه‌یاند كه سنووره‌كانى هه‌رێم هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور ده‌یپارێزین، به‌هۆیه‌وه‌ش پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كه‌وتنه ئاماده‌باشى به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك ، دواتر سوپاى عێراق ناچار به‌پاشه‌كشه كرا ، به‌لام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه سنوورى نێوان هه‌رێم و سووریا واته نێوان هه‌رێم له‌گه‌ل رۆژاواى كوردستان به‌درێژایی 17 كیلۆمه‌تر كراوه‌یه و پاراستنى به‌م شێوه‌یه زۆر قورسه و له‌م نێوه‌نده‌ش تیرۆریستان دزه ده‌كه‌نه نێو هه‌رێم و چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستیان ئه‌نجامدا، بۆیه حكومه‌تى هه‌رێم و هێزه‌كانى پاراستنى سنوور و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بریاریاندا بۆ پاراستنى ئه‌منییه‌تى خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان خه‌نده‌ك لێبده‌ن ، بۆ هاتوچۆى كوردانى رۆژاواش ده‌روازه‌یه‌كى فه‌رمیی و یاسایی هه‌یه كه كوردانى رۆژاوا هاتوچۆى پێدا ده‌كه‌ن به‌بێ هیچ گرفتێك ئه‌ویش ده‌روازه‌ى سێمالكایه.
په‌یه‌ده به‌رامبه‌ر ئه‌و شكسته‌ى كه له‌سیاسه‌ت و له مه‌یدانى سه‌ربازییش به‌هۆى سیاسه‌ته چه‌وته‌كانى به‌سه‌ر خۆى هێنا , بۆ ئه‌وه‌ى له‌بیر خه‌لكى بباته‌وه په‌لامارى ناره‌واى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به گرتنى سنوور تاوانبارى ده‌كات و هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى ناو هه‌رێمیش كه به‌رده‌وام له‌سه‌رپێن بۆ قۆستنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره بوختانانه ، له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى خۆیانه‌وه به‌یت و بالۆره‌ى بۆ هه‌لده‌به‌ستن و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به دروستكردنى خه‌نده‌ك و جیاكردنه‌وه‌ى كوردستان له‌یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردنى خۆیان به‌كارى ده‌هێنن . ئه‌م لایه‌نانه هاوشێوه‌ى په‌یه‌ده شكسته‌كانى خۆیان له‌به‌رامبه‌ر خه‌لكى كوردستان به‌م جۆره هاشوهووشه ئیعلامییه ده‌شارنه‌وه. هه‌ندێكیان به‌هۆى شكسته یه‌ك به‌دواى یه‌كه‌كانیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا خه‌ریكه له‌به‌ر یه‌ك هه‌لده‌وه‌شێنه‌وه و هه‌ندێكیشیان هه‌ر فرچكیان به دروستكردنى نائارامیی و سپى كردنی ره‌ش و ره‌شكردنى سپى گرتووه ، ئه‌گه‌رنا كه‌س ده‌ستى نه‌گرتبوون كاتێك به‌سه‌دان هه‌زار له‌خوشك وبراكانیان له‌رۆژاواوه په‌نایان بۆ هه‌رێم هێنا هاوكارییان بكه‌ن، هه‌تا هه‌ندێكیان ئاماده نه‌بوون له‌ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌لاتى خۆیان بیانحه‌وێننه‌وه ، هه‌ندێكشیان ئاماده نه‌بوون نه‌ك هاوكارییان بكه‌ن به‌لكو هه‌ر سه‌ردانێكى مه‌عنه‌وه‌یشیان بكه‌ن ، كه‌چى له راگه‌یاندنه‌كانیان فرمێسكیان بۆ ده‌رێژن ، ئه‌وان لێره له‌كه‌مپه‌كان ئاماده‌نیین .
سه‌رجه‌م خه‌لكى كوردستان ئه‌و راستییه باش ده‌زانن كه ئه‌م كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر رۆژاواى كوردستان هات په‌یه‌ده دروستى كرد و ئه‌ویش لێی به‌رپرسیاره ، به‌لام هه‌موو ئه‌مانه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان له هاوكاریی خه‌لكى رۆژاوا و رێكخستنى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ یه‌كریزى و ته‌بایی و له‌ده‌ستنه‌دانى ده‌رفه‌ت بۆ ئازادى رۆژاواى كوردستان سارد نه‌كرده‌وه . برینى رۆژاوا زۆر له‌وه قولتره كه‌وا به‌ئاسانى له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بیانه‌وه‌ێ خه‌لكى پێ له‌خشته ببه‌ن. به‌به‌رچاوى خه‌لكى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان په‌یه‌ده خیانه‌تى له كورد و دۆزه‌كه‌ى كرد و په‌یمان و رێككه‌وتنى نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى شكاند و له‌جیاتى پشت بداته میلله‌ته‌كه‌ى خۆى پشتى دایه رژێم و شه‌رى بۆ كرد و سه‌دان گه‌نج و لاوى كوردى له‌پێناو شه‌رێك كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندى به كورده‌وه نه‌بوو به‌كوشتدا.
