دڵشاد شەهاب: بواری دواخستنی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم نەماوە

دڵشاد شەهاب: بواری دواخستنی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم نەماوە
دڵشاد شەهاب ئەندامی لیژنەی دانووستاندكاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی راسپێردراو لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەم لەگەڵ هەر یەك لە بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كۆدەبێتەوە.
راشیگەیاند، چاوەڕوان دەكرێ كۆبونەوەكانی ئەمڕۆ دوایین كۆبونەوە بن و دوا بڕیار لە بارەی پرسی دابەش كردنی پۆستەكان بدرێ.
وتیشی، بڕیار وایە لە رۆژانی داهاتووش شاندی پارتی لەگەڵ شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش كۆبێتەوە، لە ئێستەدا بواری دواخستنی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم لەبەردەم لایەنەكان نەماوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێ لەو كۆبونەوانە دوا بڕیار لە بارەی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم بدرێ.
Top