له ماوه‌ى 2 ساڵى تر ده‌وڵه‌تى كوردى راده‌گه‌ینرێ
راپۆرته‌كه كۆمه‌ڵێك هۆكارى هێناوه‌ته‌وه كه یارمه‌تى دروست بوونى ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌ده‌ن و زه‌مینه‌سازى زیاترى بۆ ده‌كات كه هۆكاره‌كانیش بریتین له له‌و دۆخه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا تێپه‌ڕى ده‌كات، وایكردووه كه چیتر هه‌رێمى كوردستان به‌رگه‌ى فشاره‌كانى به‌غدا به نه‌ناردنى مووچه و بڕینى بودجه و هه‌روه‌ها رێگریكردن له هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، نه‌كات به‌مه‌ش یه‌كه‌مین نیشانه‌كانى دروست بوونى ئه‌م ده‌وڵه‌ته بریتیه له هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ره‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به هۆى پێویستى توركیا بۆ كه‌رتى ووزه و گه‌وره‌یى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆرى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و هاوكات بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى كۆمپانیان توركیه‌كان، كه به نزیكه‌ى هه‌زار و شه‌ش سه‌د كۆمپانیا، ده‌خه‌مڵێنرێ،كارێكى كردووه كه حكوومه‌ته‌كه‌ى ئاردۆغان وه‌ك هاوپه‌یمانێكى ستراتیژى سه‌یرى هه‌رێمى كوردستان بكات و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى راشكاوانه‌یه كه توركیا رازیه به راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى له باكورى عێراق.
هه‌ر به گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئێرانیش رێگرى له دروست بوونى ده‌وڵه‌تى كوردى ناكات، چونكه ته‌هران ده‌زانێت به‌م كاره‌ى پشكى عێراق له رێكخراوى ئۆپكى تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنى پێتڕۆڵ كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌مه‌ش ته‌هران به قورسى و به هێزى بۆ بازاڕى ووزه‌ى جیهانى ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش هه‌ڵگرتنى سزا ئابوریه‌كان.
هاوكات هه‌ر به گوێره‌ى راپۆڕته‌كه، سووریاش، رێگرى له دروست بوونى ده‌وڵه‌تێكى كوردى له باكورى عێراق ناكات، چونكه به‌و پێیه‌ى ئێسته سووریا خۆى له ته‌نگژه‌یه، بۆیه هیچ بۆچوونێكى له‌وباره‌وه نیه و هه‌روه‌ك كوردانى سووریا، ئێسته بوونه‌ته به‌شێك له خودى ته‌نگژه‌كه. راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا رێگریی ناكه‌ن له‌راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ، به‌هۆی بوونی زۆرینه‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ گرنگیی ته‌واویان به‌گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و خواستیان له تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه‌به‌هۆیه‌وه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كانی نه‌وتی عیراق دروستبووه به‌ره‌و بازاڕه‌كانی جیهان ناچن. راپۆرتی سه‌نته‌ری جیهانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه به‌غدا به‌رپرسیارێتی هه‌ر بڕیارێكی له ئه‌ستۆدایه كورد بیدات له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی و رێگریی كردنی له هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌م كوردا نه‌هێشتۆته‌وه، جگه له‌وه‌ی كورد به‌دوای چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانیدا بگه‌ڕێت.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هاوكار ده‌بێت بۆ فرۆشتنی یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێم له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، هه‌روه‌ك داهاته‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌نیا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، راپۆرته‌كه ئه‌و ئاسته‌نگانه‌شی خستۆته ڕوو كه‌دێنه به‌رده‌م ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی وڵاتانی دراوسێ و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌كاتی جیابوونه‌وه‌ی له به‌غدا.
KTV
